پەرلەمانتارێکی عێراق: ئەم هەفتەیەش كۆبوونەوەكانی هەولێر و بەغدا بەردەوام دەبن
- هەواڵ
- 6 ئەیلوول

لۆگۆی هەرێمی کوردستان و عێڕاق
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی كۆتایی هەفتەی ڕابردوو نەگەیشتنە ڕێككەوتن سەبارەت بە ناردنی بڕی پارەی داهاتی نانەوتی و دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان، وا بڕیارە ئەم هەفتەیەش كۆبوونەوەكانی شاندی دانوستاندكاری هەولێر و بەغدا بەردەوام بن.
چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی ڕێكنەكەوتنی هەولێر و بەغدا، تاوەكوو ئێستا چارەنووسی مووچەی مانگەكانی حەوت و هەشت و دواتر نادیارە، بەپێی زانیارییەكان ئەگەر ئەم هەفتەیە هەردوولا لەسەر پرسی داهاتی نانەتی و هەناردەكردنی نەوت بگەنە ڕێككەوتن چارەنووسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان یەكلا دەبێتەوە.
لێدوانی فەرمی: شوان كەلاری، پەرلەمانتاری عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: هەرچەندە پێنجشەممە شاندی دانوستاندنكاری هەولێر و بەغدا، لە شاری بەغدا كۆبوونەوە و نەگەیشتنە ڕێككەوتن، بەڵام كۆبوونەوەكان كۆتاییان نەهاتووە و ئەم هەفتەیەش چەند كۆبوونەوەیەكی دیكە لەنێوان شاندی باڵای هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵ بەڕێوەدەچێت.
ئەو پەرلەمانتارە گوتیشی: ڕاستە لە كۆتا كۆبوونەوەیان شاندی هەولێر و بەغدا نەگەیشتوونەتە ڕێككەوتن بەڵام بۆچوونی هەردوولا سەبارەت بە یاسای كارگێڕیی دارایی خراوەتە ڕوو و زۆر دوور نین لەیەكتر و لەسەر زۆر خاڵیش لەیەك نزیكن و هاوبۆچوونن، وا بڕیارە سبەی و دووسبەی كۆبوونەوەكانی نێوان دەستپێبكەنەوە بۆ ئەوەی بگەن بە چارەسەری كۆتایی.
زانیاریی زیاتر: ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بە ئەوەش دا كە تەوەری گفتوگۆكان زیاتر داهاتی نانەوتییە بەڵام داواكاریی كۆمپانیاكانی نەوتیش بەشێكە لە گفتوگۆكان و كۆمپانیاكان داوای گەرەنتی دەكەن كە ئەمەش تاوەكوو ئێستا بەربەستە لەبەردەم دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان.
لەلایەکی دیکەوە: شوان كەلاری ڕوونیشی كردەوە كە دەبێت بۆ سێشەممە كە وا بڕیارە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوە بچێت، شاندی دانوستاندنكار ڕاپۆرتیان ئامادە بێت و بخرێتە بەردەم سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ ئەوەی لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆی لەسەر بكرێـت و بخرێتە دەنگدانەوە و بڕیاری كۆتایی لێبدرێت.
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
2 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
5 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: پووتین ڕازی بووە بۆ ماوەی هەفتەیەک هێرشەکانی سەر کیێڤ ڕابگرێت






