خەرجی گۆڕینی ناوی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ملیاران دۆلارە؛ مۆر و کلێنس و جلوبەرگی بەرپرسانیش دەگرێتەوە
- جیهان
- 6 ئەیلوول

ساتی واژۆکردنی فەرمانی گۆڕینی ناوی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بۆ وەزارەتی جەنگ و بەرزکردنەوەی نووسراوەکە لەلایەن پیت هێگسەس، وەزیری جەنگی ئەو وڵاتە
ئاڤا نیوز
ڕۆژنامەی پۆلیتیکۆی ئەمریکی بڵاوی کردەوە، گۆڕینی ناوی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بۆ وەزارەتی جەنگ پێویستی بە خەرجکردنی ملیارەها دۆلار دەبێت بۆ گۆڕینی (مۆر)ـی وەزارەتەکە لە سەرجەم ویلایەتەکان و دامەزراوە جیهانییەکان.
وێنەگەورەکە: ڕۆژی هەینی 5-9-2025، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری دا ناوی وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکەی بکاتە [وەزارەتی جەنگ] وەک بەشێک لە هەوڵەکانی ئیدارەی ترەمپ بۆ ئامادەکردنی سوپایەکی بەهێز و سەرکەوتووتر لە جیهاندا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەی پۆلیتیکۆی ئەمریکی چەند وردەکارییەکی لەبارەی گۆرینی ناوی وەزارەتەکە بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە ئەم گۆڕینە پێویستی بە خەرجکردنی ملیاران دۆلارە، چونکە دەبێت مۆری وەزارەتەکە لە 50 ویلایەتەکەی ئەمریکا و 40 وڵات و 700 هەزار دامەزراوە لە سەرانسەری جیهاندا بگۆردرێت.
قووڵتر: گۆڕینی ناوی وەزارەتەکە وایکردووە بەرپرسانی پێنتاگۆن لە ئەرکێکی قورسدا بن بۆ جێبەجێکردنی ئەو فەرمانە، چونکە گۆڕینەکە هەموو شتێک دەگرێتەوە، وەکو لقە سەربازییەکانی پێنتاگۆن و دەیان دەزگای دیکەی سەر بەو وەزارەتە تەنانەت، کلێنسە نەخشدارەکانی هۆڵی نانخواردنی وەزارەتەکە و چاکەتی بەرپرسان و کلیل و سەرجەم کەرەسەتەکانی وەزارەتەکە.
زانیاریی زیاتر: بۆ گۆڕینی ناوی وەزارەتەکە پێویستی بە ڕەزامەندیی کۆنگرێس هەیە، بەڵام ڕۆژنامەکە لە زاری بەرپرسێکی ئاگاداری ئەمریکییەوە ڕایگەیاندووە کە ''ترەمپ بەدوای دەرچەیەکی یاساییدا دەگەڕێت تاوەکوو بتوانێت ناوی وەزارەتەکە بگۆڕێت بێئەوەی پێویستی بە ڕەزامەندیی کۆنگرێسی وڵاتەکەی هەبێت."
ئەمەش بزانە: وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، گەورەترین دامەزراوەی حکومی ئەمریکایە بە هەبوونی زیاتر لە سێ ملیۆن کارمەندی مەدەنی و سەربازی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






