دیمەنی ماڵی ئەو دوو ئافرەتەی کە لەنێوماڵەکەیان کوژرابوون
ئاڤا نیوز
لە هەڵەبجە تەرمی دایک و کچێک لەنێو ماڵەکەیان دۆزراوەنەتەوە و گومان دەکرێت کوژرابن. ئێستا لێکۆڵینەوە لە ڕووداوکە دەستی پێکردووە. سەرچاوەیەکیش لە ئاسایشی هەڵەبجە بە ئاڤای ڕاگەیاند، بکوژەکە دەستگیکراوە کە هاوسەری ژنەکەیە.
زانیاریی پەیامنێر: ڕائید ئاکام، وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە بە ئاراس ڕەفیق، پەیامنێری ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، لە گەڕەکی باخی میری هەڵەبجە، تەرمی دایک و کچێک لەنێو ماڵەکەیان دۆزراوەتەوە، گومان دەکرێت کوژرابن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگایی هەڵەبجە ڕایگەیاند، "کاتژمێر 7:20 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ لەلایەن هەواڵدەرێکەوە ئاگادارکراینەوە لەبوونی دوو تەرم لەماڵەکەی خۆیاندا لەگەڕەگی باخی میر کە دایک و کچن بەناوی ( ج .ف. س) تەمەن 54 ساڵ و (ه .ه .ع) تەمەن 17 ساڵ".
پۆلیسی هەڵەبجە دەڵێت، دوو تەرمەکە ئاسەواری فیشەک بەجەستەیانەوەیە و ئێستا تەرمەکان لەپزیشکی دادی هەڵەبجەن.
پۆلیسی هەڵەبجە ڕوونی کردەوە، ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەبنکەی پۆلیسی هەڵەبجە ڕێکخراوە و لێکۆڵینەوە لەڕووداوکە دەستی پێکردووە.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە ئاسایشی هەڵەبجە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئێستا بکوژ دەستگیرکراوە کە هاوسەری ژنە کوژراوەکەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






