
گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا کار دەکەنە سەر دۆخی دەروونی و میزاج لە هەندێك کەسدا، سەرچاوە: sharecare
ئاڤانیوز
خەمۆکیی بەهارە کە بە خەمۆکیی وەرزی ناسراوە، دۆخێکی دەروونییە و بەهۆی گۆڕانکاری وەرزیی ڕووناکی و کەشوهەوا لە وەرزی بەهاردا دروست دەبێت.
هۆکارە زانراوەکان: بەپێی ئەوەی وەرزی بەهار وەرزی گواستنەوەیە لە نێوان سەرمای زستان و گەرمای هاوین، دەبێتە هۆی گۆڕانکاری لە درێژی ڕۆژ، زۆری ڕووناکی و بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، ئەم گۆڕانکارییانەش کار دەکەنە سەر دۆخی دەروونی و میزاج لە هەندێك کەسدا.
چارەسەرەکان: بۆ دوورکەوتنەوە و خۆپارێزی لەم دۆخە، چارەسەرەکان بەم شێوەیەن:
• بەسەربردنی کاتێکی زۆر لە هەوای پاکدا و خۆدانە بەر تیشکی خۆر بەتایبەتی لە کاتی خۆرهەڵاتندا.
• پابەندبوون بە وەرزشەوە، کە ئەمە جگە لە جەستە کاریگەرییەکی زۆریشی بۆ سەر دەرونی مرۆڤ هەیە.
• گرنگیدان بە شێوە ژیانێکی تەندروست لەڕووی خواردنی خۆراكی تەندروست و ڕێکخستنی کاتی خەو .
• پاراستنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و پابەندبوون پێیانەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم




