سەنتەری میترۆ: شەوی ڕووداوەکەی لالەزار هێزێکی ئەمنی قاسەی پارە و ئامێری ڕیش تاشینی کارمەندانی ڕێکخراوەکانیان بردووە
- هەواڵ
- 7 ئەیلوول

لۆگۆی سەنتەری میترۆ
ئاڤا نیوز
سەنتەری میترۆ ڕایدەگەیەنێت، لە شەوی ڕووداوەکەی سەر لالەزار، هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی هێرشیان کردووەتە سەر ئۆفیسی پایا کە نوسینگەی ژمارەیەک ڕێکخراوی ناوخۆیی و بیانیی تێدایە لە سلێمانی و بەشێکی زۆری کەرەستەکانی نوسینگەکانیان بردووە، لە قاسەی پارە تا فڵچەی ددان و ئامێری ڕیش تاشتنیان بردووە.
وێنە گەورەکە: شەوی 22-8-2025 هێزێکی زۆری کۆماندۆ و دژە تیرۆری یەکێتی هێرشیان کردە سەر شوێنی مانەوەی لاهوور شێخ جەنگی لە تەنیشت هۆتێل لالەزار، دوای شەڕێکی خوێناوی شوێنەکە کۆنتڕۆڵکرا.
ڕاگەیێنراو فەرمی: ئەمڕۆ یەکشەممە، سەنتەری میترۆ لە ڕاپۆرتێکدا وردەکاری بردن و تاڵانکردنی ئۆفیسی پایا دەخاتە ڕوو، لە ڕاگەیێنراوەکەی سەرنتەری میترۆ هاتووە، "ئۆفیسی پایا، دەكەوێتە گەرەكی سەرچناری شاری سلێمانی، نزیكە لە ماڵی سەرۆكی بەرەی گەل لاهور شێخ جەنگی و هۆتێل لالەزار، چەند رێكخراوێكی كەلتوری و ژینگەیی و ڕێكخراوێكی نێودەوڵەتی لەو تەلارە ئۆفیسییان هەیە، وەك رێكخراوی بەهرەدار بۆ پەرەپێدانی گەنجان، پایا ئەیجنسی، ئارت پڵەس، پارێزەرانی ئاوی عێراق و كوردستان، ڕێكخراوی UPP ".
بە گوێرەی ڕاگەیێنراوەکەی سەنتەری میترۆ شەوی ڕووداوەکە هێزە ئەمنییەکان لە ئۆفیسی پایا ئەم کەرەستانەیان بردووە، (قاسەی پارە بەوەی لەناویدا بووە كە پارەی پرۆژەكان بووە، چوار پرینتەری ڕەنگاوڕەنگ و ڕەش و سپی، تەلەفونی سەتەلایتی سورەیا، چەند سێتیێكی كۆمپیوتەر، نۆ لاپتۆپی جۆراو جۆر، سێتی داتاشۆ، سێ سێتی كامێرای سۆنی و كانون، ئامێری مای فای ئاسیا سێل و فاست لینك و ئای كیو، ئامێری ژماردنی پارە، چەند شاشەیەكی تیڤی، پاسپۆرتی كارمەند، چەند هیدفۆنێك، سپیكەر، مۆبایل، و چەندین یوپی ئێس، تا دەگاتە كەرەستەی زۆر زۆر سادەییش وەك: فلچەی ددان شتن و ئامێری ریشتاشیینی كارمەندان).
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەشێکی زۆری ئەو ڕێکخراوانە بیانین، بۆ نموونە ڕێكخراوی UPPڕێکخراوێکی قازانج نەویستی ئیتاڵییە. کار دەکات بۆ دروستكردنی پردی ئاشتی و بەهێزكردنی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لە ناوچە جێناكۆكەكانی وەك عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا، لە ڕێگەی پڕۆژەی گەشەپێدانی كۆمەڵگا، گەنجان، بەهێزكردنی ژنان، و پاڵپشتیكردنی پەنابەران.
زانیاریی زیاتر: لە ڕاگەیێنراوەکەی سەنتەری میترۆ ئەوەش هاتووە، ئەو ڕێكخراوانە هیچ پەیوەندییەكیان بە ململانێی سیاسی و چەكدارییەکانی ئەم دواییە نییە، تا بكرێتە پاساو بەو شێوەیە دەستبگرن بەسەر كەلوپەلی ئەو ڕێكخراوانە. سەنتەری میترۆ داوا دەكات داوای لێبوردنیان لێبكرێت و قەرەبووی زیانەكانیان بۆ بكرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا و بەڕازیل شەڕی خوێناویان دژی باندەکانی ماددەی هۆشبەر دەستپێکرد
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی کوردستان بۆ سێ مەبەست گەیشتە بەغدا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەگی بێلانە بووە هۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ و سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاماری کوژراو و بریندارانی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بڵاو کرایەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر سێ تۆمەتبار بەتۆمەتی کوشتنی سێ کەس دەستگر کران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

خانمانی عێراق پلەی سێیەمی وڵاتانی عەرەبی دەگرن لە جگەرەکێشاندا
11 کاتژمێر لەمەوپێش

لە مووش کۆمەڵێک گەنج لە پایزدا گەشت دەکەن و وزە لە سرووشت وەردەگرن
27 تشرینی یەکەم

کچە کوردێکی ڕۆژهەڵات لە یاری بۆکسێن دەبێتە پاڵەوانی جیهان
27 تشرینی یەکەم

پرۆژەی گەشتیاریی كۆڕنیشی هەولێر، نرخی زەوی و خانووی دەوروبەری بەرزكردووەتەوە
27 تشرینی یەکەم

ڕۆژانە لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە دوو ملیۆن و 500 هەزار هێلکە دەخورێت
27 تشرینی یەکەم
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا و بەڕازیل شەڕی خوێناویان دژی باندەکانی ماددەی هۆشبەر دەستپێکرد
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی کوردستان بۆ سێ مەبەست گەیشتە بەغدا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەگی بێلانە بووە هۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ و سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاماری کوژراو و بریندارانی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بڵاو کرایەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر سێ تۆمەتبار بەتۆمەتی کوشتنی سێ کەس دەستگر کران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
قوتابخانەیەكی جوانڕۆ جلی كوردیی بۆ یەكپۆشیی قوتابییان پەیڕەو دەكات






