
زبڵ و خاشاکێکی زۆر لەسەر ڕێگای سەیرانگەی تەوسکەی سنووری هەولێر فڕدراوە
ئاڤا نیوز
زبڵ و خاشاکێکی زۆر لەسەر ڕێگای سەیرانگەی تەوسکەی سنووری هەولێر فڕی دەدرێت و ئاڤا میدیا پرسەکە دەگەیێنێتە لایەنی پەیوەندیدار.
چیرۆکی سەرەکی: ئاڤا میدیا کۆمەڵێک وێنە و ڤیدیۆی سنووری سەیرانگەی تەوسکەی دەستکەوتووە، زبڵ و خاشاکیکی زۆر لە ناوچەکە فڕێ دراوە و سیمایەکی ناشارستانی نیشان داوە، ئاڤا میدیا پرسەکەی گەیاندە لایەنی پەیوەندیدار و چارەسەر دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: شوکری عەبدولخالق، بەڕێوەبەری شارەوانی کۆڕێ بە ئاڤای ڕاگەیاند: تیمەکانمان بەردەوام دەڕۆنە ناوچەکە و پاکی دەکەنەوە، بەڵام خەڵکێکی زۆر سەردانی ئەو سنوورە دەکەن و بەشێکیان پابەندی ڕێنماییە ژینگەییەکان نابن، لە هەموو شوێنێک زبڵ و خاشاک فڕێ دەدەن و سنوورەکە دەشێوێنن.
زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەری شارەوانی کۆڕێ بە ئاڤای گوت: سبەی سەردانی ئەو ناوچەیە دەکەم و بەدواداچوونی بۆ دەکەم، هەر شتێک لە دەسەڵاتی شارەوانی دا بێت، ئێمە ئەنجامی دەدەین و ژینگەکە بە پاکی ڕادەگرین.
ئەمەش بزانە: تیمەکانی ژینگەپارێزی لە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی سەردانی سنوورەکە ناکەن، بەمەش زبڵێکی زۆر لە ناوچەکە فڕێ دەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
2 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
5 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: پووتین ڕازی بووە بۆ ماوەی هەفتەیەک هێرشەکانی سەر کیێڤ ڕابگرێت






