بەهۆی پچڕانی کێبڵێک لە ناو دەریا کێشە بۆ ئینتەرنێتی چەند وڵاتێک دروست دەبێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 ئەیلوول

بارەگای کۆمپانیای مایکرۆسۆفت
ئاڤا نیوز
کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ڕایگەیاند، یەکێک لەو کێبڵانەی کە ئینتەرنێت بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ئاسیا دەگوازنەوە لە ناو دەریای سوور پچڕاوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پچڕانی ئەم کێبڵە كێشە بۆ خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت درووست کردووە و بووەتە هۆی خاوبوونەوەی هێڵەکانی ئینتەرنێت و تەنانەت ئەگەری پچڕانی ئینتەرنێتیش هەیە.
زانیاریی زیاتر: مایکرۆسۆفت هۆکاری پچڕانی کێبڵەکەی باس نەکردووە و ڕوونی نەکردووەتەوە، بەڵام دەڵێت هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە چڕ کراونەتەوە.
کاریگەری و لێکەوتەکان: بەشێک لەو وڵاتانەی کە هێڵی ئینتەرنێت تیایاندا تووشی گرفت و خاوبوونەوە بووەتەوە بریتین لە: پاکستان، هیندستان، ئیماڕات و عەرەبستانی سعودیە.
ئەمەش بزانە: ئەمە یەکەم جار نییە کێبڵەکان بپچڕێن و پێشتریش ئەمە ڕوویداوە و چارەسەر کراوە، بەڵام ڕەخنەی زۆر لە مایکرۆسۆفت دەگیرێت کە نەیتوانیوە ئەم کێشەیە بە یەکجاری چارەسەر بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال





