ئاڤا نیوز
لە ڕووداوێکی سەیر و کارەساتباردا، لە گوندێکی سەر بە شاری وان لە باکووری کوردستان، 334 سەر مەڕ بەدوای بەرانێکدا لە شاخێکەوە خۆیان هەڵداوەتە خوارەوە و مردار بوونەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەگوێرەی گێڕانەوەکانی شوانەکە، لەکاتی لەوەڕاندنی مەڕەکانی شەوی بەسەرهاتووە و ویستوویەتی مەڕەکانی بباتەوە بۆ گوندەکەی، ئەو دەڵێت، "دنیا تاریک بووە و هیچ نەیدیتووە." لەپڕ، ڕێگەی لێ ون دەبێت و بەرانێکی گەورە کە لە پێشی مێگەلەکەدا ڕۆیشتووە، دەکەوێتە ناو دۆڵێکەوە کە وەک خەرەندێک وایە و لە بەرزاییەکەوە بەربووەتەوە.
شوانەکە بەردەوام دەبێت لە گێڕانەوەی ڕووداوەکە و دەڵێت، "هەر ئەوەندەم زانی بەرانەکە کەوتە خوارەوە، مەڕەکانی تریش بەدوایدا یەک بە دوای یەکدا، کە ژمارەیان 334 مەڕ بوو هەموویان خۆیان هەڵدایە خوارەوە و مردار بوونەوە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کاتێک پرسیار لە شوانەکە کراوە کە بۆچی ڕێگەی لە مەڕەکانی دیکە نەگرتووە لەوەی هەڵدێرێن لە دوای یەکەم و دووەم مەڕ، لە وەڵامدا گوتوویەتی: "توانای کۆنترۆڵکردنی دۆخەکەم نەبوو. ڕێگەم لێ دەگرتن وایان دەزانی لێکیان جیا دەکەمەوە و غەدریان لێ دەکەم، هەموویان ڕایان دەکرد و خۆیان هەڵدەدایە خوارەوە."
زانیاریی زیاتر: ئەم مەڕانە هی 18 خێزان بوون و زیانێکی گەورەیان پێگەیشتووە. لە ئێستادا، حکوومەت لیژنەیەکی پێکهێناوە بۆ قەرەبووکردنەوەی خاوەن مەڕە زیانلێکەوتووەکان.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 47 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن





