
گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
تا کۆتایی ئەم مانگە، کارەبای هەریەک لە ڕواندز، سۆران، خەلیفان، سیدەکان، مێرگەسۆر و چۆمان دەبێتە 24 کاتژمێری. بەگوتەی بەڕێوەبەری کارەبای سۆرانیش 116 مۆلیدەی ئەهلی دەکوژێندرێنەوە.
وێنە گەورەکە: هاووڵاتیان لە ناوەندی شارەکانی هەولێر، دهۆک، سلێمانی و هەڵەبجە دەستیان بە پڕۆژەی ڕووناکی بۆ کارەبای بەردەوام گەیشتووە، ئێستا پڕۆژەکە لە ئیدارە سەربەخۆکان و قەزا و ناحیەکان فراوان دەکرێت و تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026، هەموو هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەبنە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری.
لێدوانی فەرمی: ئەردەوان ئیبراهیم، بەڕێوەبەری کارەبای سۆران ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ تیمەکانی پڕۆژەی ڕووناکی لە خەلیفان دەستیان بە کارکردن کردووە. لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا، کارەبای 9628 هاوبەش دەبێتە 24 کاتژمێری." گوتیشی دوای ئەم قۆناغە، نۆرەی شارۆچکەی وەرتێیە بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری.
زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەری کارەبای سۆران دووپاتی کردەوە کە لە سەرجەم ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، 116 مۆلیدەی ئەهلی کاریان دەکرد، بەڵام دوای دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ سەرجەم هاوبەشەکان، هەموو ئەو مۆلیدانە دەکوژێندرێنەوە. ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ژاوەژاو و پیسبوونی ژینگە، و لە هەمان کاتدا سووککردنی بارگرانی دارایی لەسەر هاووڵاتییان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 20 خولەک لەمەوپێش
هات.. دەستی ئاوەدانی مەسرور بارزانی بەرەو سلێمانی هات
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
یاریی ڕۆبلۆکس لە عێراق قەدەغە کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
یاریی ڕۆبلۆکس لە عێراق قەدەغە کرا
40 خولەک لەمەوپێش
هاووڵاتیانی ئەمریکا بەهۆی باجەوە دەستبەرداری ڕەگەزنامەی وڵاتەکەیان دەبن
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ملیۆنان مرۆڤ لە جیهاندا هەستی بۆنکردنیان لەدەستداوە.. ئایا تۆ یەکێکیت لەوان؟
10 کاتژمێر لەمەوپێش
کچەکەی عەلی شەمخانی بە دەستووری ڕۆژئاوایی هاوسەرگیری دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانی ئاوەدانی کابینەی نۆیەم بەردەوامە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
یاریی ڕۆبلۆکس لە عێراق قەدەغە کرا
- جیهان
- 58 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ نێردەی تایبەتی ئەمریکای بۆ عێراق دەستنیشانکرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دژی گرانی و نهبوونی له ئێران چهندین خۆپیشاندان بەردەوامە