
ژمارەیەک لە سەربازانی ڤەنزوێلا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ڤەنزوێلا بڕیاری جێگیرکردنی 25 هەزار سەرباز لە سنووری وڵاتەکەی و کۆڵۆمبیا دەدات، وەک خۆیان دەڵێن بۆ ''بەمەبەستی پاراستنی ئاسایشی وڵاتە''.
وێنە گەورەکە: تا دێت ناکۆکییەکانی نێوان ئەمریکا و ڤەنزوێلا زیاتر دەبێت ئەمەش دوای ئەوەی ئەمریکا بڕیاری ناردنی کەشتیی سەربازی بۆ سنووری ئەو وڵاتەی دا، سەرۆکی ڤەنزوێلاش هۆشداریی دەدات لەوەی وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ هەر ئەگەرێک و ڕووبەڕووبوونەوەیەک.
لێدوانی فەرمی: نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا ڕایگەیاند: فەرمانم بە جێگیرکردنی 25 هەزار سەرباز لە هێزە نیشتمانییەکانمان داوە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر ئۆپەراسیۆنێک و پاراستنی سەروەری و ئاسایشی وڵاتەکەمان و خەباتکردن بۆ ئاشتی.
زانیاریی زیاتر: پێشتر مادۆرۆ ڕایگەیاندبوو ڤەنزوێلا ئامادەیە بۆ گواستنەوە لە "قۆناغی سیاسی" بۆ "قۆناغی خەباتی چەکداری" ئەگەر لەلایەن ئەمریکاوە هێرش بکرێتە سەر.
قووڵتر: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، ڤەنزوێلا ڕێوشوێنی پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان ناگرێتەبەر و لە چەند هەفتەی ڕابردوودا هێزێکی دەریایی گەورەی ڕەوانەی کەناراوەکانی ڤەنزوێلا کردووە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێک دژی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






