زیاتر لە 30 کۆمپانیای ئەمریکی دەیانەوێت وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان فراوانتر بکەن
- هەواڵ
- 8 ئەیلوول

ئاڵای ئەمریکا و کوردستان
ئاڤا نیوز
جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانیی ئەمریكا تایبەت بۆ ئاڤا ڕایدەگەیەنێت، كۆمپانیا ئەمریكییەكان مەبەستیانە ئاستی كارەكانیان لە هەرێمی كوردستان لە سەرجەم سێكتەرەكاندا فراوانتر بكەن. ستایشی ڕۆڵی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانیش دەكات بۆ هەوڵەكانی لەپێناو فرەچەشنكردنی ئابووریی هەرێمی كوردستان.
چیرۆكی سەرەكی: شاندێكی ژووری بازرگانیی ئەمریكا و ژمارەیەك وەبەرهێنەری ئەمریكی كە لە 32 كۆمپانیا پێكهاتوون، هاتوونەتە شاری هەولێر، ئامانجی سەردانەكەیان بۆ فراوانكردنی وەبەرهێنانە لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا.
لێدوانی فەرمی: ستیڤ لوتز، جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانیی ئەمریكا، لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاڤا ڕایگەیاند، سەردانەكەی ئەم دواییەی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی بۆ ئەمریكا، بەدڵنیاییەوە ڕێگەی لەبەردەم تێڕوانینی كۆمپانیا ئەمریكییەكان كردەوە، هاتنی كۆمپانیاكان بە پاڵپشتی و پشتگیریی وەزارەتی بازرگانیی ئەمریكایە و هیوا دەخوازم ئەو ڕێككەوتنانەی لێرە دەكرێن، لەلایەن وەزارەتی بازرگانیی ئەمریكاوە بەفەرمی پەسەند بكرێن.
زانیاریی زیاتر: ئەو کۆمپانیا ئەمریكییانەی هاتوونەتە هەرێمی كوردستان، لە بوارەكانی بەرهەمهێنانی غاز، تەكنەلۆژیا، تەندروستی و كشتوكاڵ كاردەكەن و بەدوای دەرفەتی بازرگانی نوێوەن و دەیانەوێت بزانن ژینگەی وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان چۆنە، ئەوە بە گوتەی ستیڤ لوتز سەرۆكی شاندە ئەمریكییەكە.
لەلایەكی دیكەوە: جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانیی ئەمریكا دووپاتیشی كردەوە، بەخۆشحاڵییەوە پێشوازی لە وەبەرهێنەرانی هەرێمی كوردستانیش دەكەین كە بەرهەم و كاڵاكانیان هەناردەی ئەمریكا بكەن؛ بەرهەمی گرنگ لە كوردستاندا هەن، بەنموونە هەنگوین كە زۆر بەتامە و كوالێتیشی بەرزە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 خولەک لەمەوپێش
لەگەڵ کرانەوەی بۆرسە هەر ئۆنسەیەک زێڕ 71 دۆلاری چووەتەسەر
- جیهان
- 11 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا بە درۆنی ئێرانی هێرش دەکاتە سەر دوو شاری ئۆکرانیا
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
شاندی دانوستانکاری هاوبەشی کورد سەردانی دیمەشق دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانی عێراق لەبارەی بڕینی بەشەخۆراک بڕیاری دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
11 کاتژمێر لەمەوپێش

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
13 کاتژمێر لەمەوپێش

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 11 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا بە درۆنی ئێرانی هێرش دەکاتە سەر دوو شاری ئۆکرانیا
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
شاندی دانوستانکاری هاوبەشی کورد سەردانی دیمەشق دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانی عێراق لەبارەی بڕینی بەشەخۆراک بڕیاری دا






