وەزیری كشتوكاڵ: بۆ گواستنەوەی بەرهەمی جووتیاران لەگەڵ بەغدا گەیشتووینەتە ڕێككەوتن
- هەواڵ
- 8 ئەیلوول

هەناردەکردنی تەماتە بۆ خواروو ناوەڕاستی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئێستا هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و فیدڕاڵ، ڕۆژژمێرێكی كشتوكاڵی هاوبەش پەیڕەو دەكەین و، لە بابەتی گواستنەوەی بەرهەمە كشتوكاڵی و ئاژەڵییەكان بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێراق، بە تەواوی گەیشتووینەتە ڕێككەوتن.
وێنە گەورەكە: سەرەڕای چەندین ڕێككەوتنی نێوان هەردوو وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان و عێراق بۆ كارئاسانیی گواستنەوەی بەرهەمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان بۆ پارێزگاكانی عێراق، بەڵام لە بازگەكان گرفت بۆ تێپەڕبوونی بارهەڵگرەكان دروست دەكرێت؛ لە بەشێك لە بازگەكان داوای باجی زۆر دەكرێت و هەندێكجاریش بارهەڵگرەكان بە بارەكانیانەوە بۆ ماوەیەكی زۆر لە بازگەكان دەهێڵدرێنەوە.
لێدوانی فەرمی: بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بۆ گواستنەوەی بەرهەمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێراق، بە تەواوی لەگەڵ بەغدا گەیشتووینەتە ڕێككەوتن و ئێستا ڕۆژژمێرێكی هاوبەش پەیڕەو دەكەین.
دووپاتیشی كردەوە، ئەو گرفتانەی لە ساڵانی ڕابردوودا هەمانبوو بە ڕێژەیەكی زۆر چارەسەر بووە.
لەلایەكی دیكەوە: وەزیری كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان باسی لەوەشكرد، حكومەتی هەرێمی كوردستان كاری جددی كردووە بۆ بە بڕاندكردن و بەبازاڕكردنی بەرهەمە ناوخۆییەكان و دۆزینەوەی بازاڕ بۆ بەرهەمەكان. كارئاسانیی پێویستیش بۆ هەناردەكردنی بەرهەمی جووتیاران دەكەین.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 خولەک لەمەوپێش
لەگەڵ کرانەوەی بۆرسە هەر ئۆنسەیەک زێڕ 71 دۆلاری چووەتەسەر
- جیهان
- 11 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا بە درۆنی ئێرانی هێرش دەکاتە سەر دوو شاری ئۆکرانیا
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
شاندی دانوستانکاری هاوبەشی کورد سەردانی دیمەشق دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانی عێراق لەبارەی بڕینی بەشەخۆراک بڕیاری دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
11 کاتژمێر لەمەوپێش

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
13 کاتژمێر لەمەوپێش

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 11 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا بە درۆنی ئێرانی هێرش دەکاتە سەر دوو شاری ئۆکرانیا
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
شاندی دانوستانکاری هاوبەشی کورد سەردانی دیمەشق دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانی عێراق لەبارەی بڕینی بەشەخۆراک بڕیاری دا






