
دیمەنی کارکردن لە کێڵگەیەکی نەوتی عێراق. وینە؛ وەزارەتی نەوت
ئاڤا نیوز
وەزارەتی نەوتی عێراق بە مەبەستی پەرەپێدان بە کێڵگە نەوتییەکان لە پارێزگای ناسرییە و کەرکووک، گرێبەستی گەورە لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکان واژۆ دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: بەمەبەستی پەرەپێدان بە کەرتی نەوت، وەزارەتی نەوتی عێراق، گرێبەستی گەورەی لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکاندا واژۆ کردووە بۆ پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکان لە ناسرییە و کەرکووک، ئێستا وەبەرهێنانی غازی عێراق %70ـیە لە سەرجەم کێڵگەکان.
لێدوانی فەرمی: باسم خوزەیر، بریکاری وەزارەتی نەوت، لە وتارێکدا لە میانی کردنەوەی سێیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی نەوت و غاز ڕایگەیاند: دوێنێ کۆتاییمان بە کۆڕبەندی نێودەوڵەتی وزە هێنا، ئەم دەستکەوتانەی حکومەت بەدەستی دێنێت پەیامێکی ڕوونە بۆ سەرجەم وڵاتانی هەرێمایەتی و وەبەرهێنەران کە عێراق توانیویەتی ژینگەیەکی وەبەرهێنانی سەرنجڕاکێش بۆ پیشەسازیی نەوت فەراهەم بکات."
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی خوزەیر، وەزارەتی نەوت ئێستادا بازدانێکی گەورەی لە پیشەسازیی نەوتدا بەدەست هێناوە لە دەرهێنان، پاڵاوتن، غاز و دابەشکردن.
لەلایەکی دیکەوە: بریکاری وەزارەتی نەوت ئاماژەی بەوەش کرد، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیای (شیڤرۆن) واژۆ کرا بۆ چوار بلۆک لە کێڵگەی ناسرییە و کێڵگەی بەلەد، ماوەیەک لەمەوبەریش گرێبەستێکی گەورەمان لەگەڵ کۆمپانیای جیهانی (BP)ـی بەریتانی واژۆ کرد بۆ وەبەرهێنانی چوار کێڵگە لە کەرکووک، جگە لە پڕۆژە گەورەکەی کە حکومەت چاوەڕێی دەکرد و واژۆی کرد، ئەویش پڕۆژەی (Gi Gib) پڕۆژەی پەرەپێدانی گازی یەکگرتووە لە کێڵگەی ئەرتاوی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 53 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






