خاوەن کێڵگەیەکی پەلەوەر لە هەولێر ڕێگایەکی نوێ بۆ بەخێوکردنی مریشک بەکاردەهێنێت
- کوردستان
- 8 ئەیلوول
ئاڤا نیوز
لە گوندی قیرژەی پیرمام، خاوەن پەلەوەرێکی بەتوانا، شۆڕشێکی تەندروستی لە بەخێوکردنی مریشکدا دەستپێکردووە کە جیاوازە لە نەریتە باوەکانی کەرتی پەلەوەر لە عێراق و کوردستان. لە کاتێکدا زۆرجار باس لە بەکارهێنانی دەرمان و ماددە کیمیاییەکان دەکرێت بۆ گەورەکردنی مریشک، ئەو رێچکەیەکی سروشتی گرتووەتەبەر.
چیرۆکی سەرەکی: فەلەکناس عەبدولجەبار کە زیاتر لە 20 ساڵە لەم بوارەدا کاردەکات و خاوەنی 15 کێڵگەی پەلەوەر و نزیکەی 100 هەزار مریشکی هەیە، بە هیچ شێوەیەک دەرمانی کیمیایی بە مریشکەکانی نادات. لەبری ئەوە، پشت بە ماددە سرووشتییەکان دەبەستێت کە نەک تەنیا تەندروستی مریشکەکان باشتر دەکەن، بەڵکو کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر تامی گۆشتەکەیان هەیە.
ئەم بیرۆکە نوێیە لە دوای زیانێکی گەورە هات کە لە ساڵی 2019 تووشی بوو، کاتێک نیو ملیار دینار زەرەری کرد بە هۆی مریشکی مرداربوو. ئەم رووداوە وای لێکرد بیر لە شتێکی جیاواز بکاتەوە، شتێک کە پێشتر لە عێراق و کوردستان تاقینەکرابێتەوە.
چارەسەرەکان: چارەسەرە سرووشتییەکانی خاوەن ئەم کێڵگەیەی پەلەوەر پێکهاتوون لە: جاترە، قەنەفەر، کەرەوزە، بیبەری توون، توێکڵی هەنار، سماق، زەردەچەوە، رەشکە، دارچین، هەنار، پڕتەقاڵ، لیمۆی حامز، دۆشاو و سیر. ئەم پێکهاتانە وەکو دەرمانی سرووشتی بەکاردێت بۆ بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگری مریشکەکان، بەجۆرێک کە کەمتر تووشی نەخۆشی ببن.
لێدوانی فەرمی: فەلەکناس، بە ئاڤای وت، جگە لە سوودە تەندروستییەکان، ئەم دەرمانە سرووشتییانە کاریگەرییەکی بەرچاویان لەسەر خۆشترکردنی تامی گۆشتی مریشکەکان هەیە. هەرچەندە ئەم ماددە سروشتییانە بەکاردەهێنرێن، بەڵام ئالیکی تایبەت بە مریشکیش وەک خۆی هەر دەدرێت بە پەلەوەرەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە گرووپی میدیایی ئاڤاوە
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
- بزنس
- 37 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ لە بەرزبوونەوە بەردەوامە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
32 خولەک لەمەوپێش

لە کەرکوک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە گرووپی میدیایی ئاڤاوە
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ ڤەنزوێلا: لە بەرژەوەندی ئێوەدایە لەگەڵ ئێمە کار بکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەی مەدا: دوای مالیکی و سوودانی دیاریکردنی کاندیدی سازان چانسی بەهێزە






