
بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا
ئاڤا نیوز
ئاژانسی هەواڵی سووریا (سانا) بڵاویکردەوە، هێرشەکانی ئیسرائیل ناوچەکانی دەوروبەری شاری حومس و لازقیەیان لە سووریا کردووەتە ئامانج.
زانیاری بەدەستهاتوو: میدیاکانی سووریا بڵاویانکردەوە، درەنگانی شەوی ڕابردوو جارێکی دیکە سوپای ئیسرائیل پارێزگای حومس و لازقیەی بۆردومان کرد و هەر بەپێی میدیاکان هێرشەکان بۆ سەر چەند شوێنێکی سەربازی بوون و تاوەکو ئێستا زیانەکانیان ئاشکرا نەکراوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: هەر دوای هێرشەکە، وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە بەیاننامەیەکدا ئیدانەی هێرشەکانی کرد و ڕایگەیاند: هێرشەکانی ئیسرائیل پێشێلکردنی سەروەری سووریان، هاوکات داوای لە ئەنجوومەنی ئاسایش و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد، هێرشەکانی ئیسرائیل ڕابگرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سوپای ئیسرائیل لە باشووری حومسی بۆمباران کردووە، کە کۆگای تەقەمەنی هێزە چەکدارەکانی سووریا و قوتابخانەیەکی بەرگریی ئاسمانی لێیە.
قووڵتر: ئەم بەئامانجگرتنە لە کاتێکدایە کە بڕیارە ئەم هەفتەیە ڕۆن دیرمەر، وەزیری کاروباری ستراتیژی ئیسرائیل لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا بۆ تاوتوێکردنی کەمکردنەوەی گرژییەکانی باشووری سووریا بەنێوەندگیری ئەمریکا کۆببێتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






