
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم و ئاڵای ئێران
ئاڤا نیوز
میدیای فەرمی ئێران ئاشکرای دەکات، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لە قاهیرە کۆدەبێتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: میدیای فەرمی ئێران درەنگانی ڕۆژی دووشەممە بڵاویکردەوە، ''عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە لەگەڵ ڕافائیل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە میسر کۆ دەبێتەوە، ئامانج لە کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی میکانزمی نوێی کارکردنە".
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: میدیای ئێران لە زاری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکە ئاماژەی بەوە کردووە، عێراقچی لە میانەی سەردانەکەی بۆ قاهیرە، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ گرۆسی ئەنجام دەدات، بەڵام ئاماژە بە وادەی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکە نەکراوە.
لەلایەکی دیکەوە: ڕافایێل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم پێشتر ڕایگەیاندبوو کە دانوستان لەگەڵ ئێران کات بە فیڕۆ دانە، دەبێت بە زووترین کات لەگەڵ ئەو وڵاتە بگەینە ئەنجامێک ئاشكرایشی کرد، دانوستانەکان لەگەڵ ئێران بەرەوپێشچوونی هەبووە، بۆیە هیوادارە لە چەند ڕۆژی داهاتوو لەگەڵ ئێران لەبارەی میکانیزمی کارکردنی ئەو ئاژانسە بگەنە ئەنجامێک.
زانیاریی زیاتر: دوای هێرشەکەی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران لەمانگی حوزەیران، پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ڕێگەیان پێنەدراوە سەردانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بکەن وڵاتەکە هەماهەنگی لەگەڵ ئەو ئاژانسە هەڵپەسارد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- بزنس
- 54 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






