سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: هەرێمی کوردستان پابەندییەکانی خۆی بەرامبەر عێراق جێبەجێکردووە
- کوردستان
- 9 ئەیلوول

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە ستۆدیۆی ئاڤا میدیا لە پێشانگای نێودەوڵەتی وەبەرهێنان و خانووبەرە لە هەولێر
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە ستۆدیۆی ئاڤا میدیاوە ڕایگەیاند: هیوادارم لەگەڵ بەغدا بگەینە ئەنجامێک لە بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان و عێراقدا بێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ سێشەممە 9-9-2025، بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، شەشەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی بۆ وەبەرهێنان و خانووبەرە لە هەولێر کرایەوە.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە ستۆدیۆی تایبەتی ئاڤا میدیا لە پێشانگای نێودەوڵەتیی وەبەرهێنان و خانووبەرەی هەولێر لەبارەی پرسی مووچەی فەرمانبەران وەڵامی پرسیارێکی مستەفا مەلا حەسەن، پێشکەشکاری ئابووری دایەوە و ڕایگەیاند: هەرێمی کوردستان هەموو ئەرکە دەستوورییەکانی خۆی جێبەجێکردووە و ئەوەی دەمێنێتەوە لای حکومەتی عێراقە، ئێستا ئەوانیش لەوە تێگەیشتوون کە خەڵکی کوردستان لەسەر هەقە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەرۆکوەزیران ڕایگەیاند: هیوادارم لەگەڵ بەغدا بگەینە ئەنجامێک لە بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان و عێراقدا بێت.
ئارامی و سەقامگیری لە هەرێمی کوردستان هۆکارە بۆ بەرەوپێشبردنی باری ئابووری، پێشمەرگە و هێزەکانی ناوخۆ هۆکاری ئەو سەقامگیری و ئارامییەی کوردستانن.
زانیاریی زیاتر: لە شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتی ئەمجارەدا، 280 کۆمپانیای ناوخۆ و دەرەکی تیایدا بەشدارییان کردووە کە لە 16 وڵاتی جیاوازەوە هاتوون بۆ هەولێر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
بڕیاری پێدانی زەوی بە فەرمانبەرانی گرێبەست دەچێتە باری جێبەجێکردن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی 20 کاتژمێرە کارەبای خورماڵ بڕاوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تڕەمپ و ستارمر لەسەر بنکەی "دیێگۆ گارسیا" گەیشتنە ڕێککەوتن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
بڕیاری پێدانی زەوی بە فەرمانبەرانی گرێبەست دەچێتە باری جێبەجێکردن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی 20 کاتژمێرە کارەبای خورماڵ بڕاوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تڕەمپ و ستارمر لەسەر بنکەی "دیێگۆ گارسیا" گەیشتنە ڕێککەوتن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مونا قەهوەچی: دەبێت پۆستەکان بەپێی بەرکەوتەی هەڵبژاردن دابەش بکرێن





