
ژمارەیەک چەکداری خێڵەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئامارێکی نوێی ژمارەی کوژراو و بریندارانی ئەو پێکدادانە خێڵەکییە ئاشکراکرد، کە لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا ڕوویدا.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو 7-9-2025 له ناوچهى مهعاملى رۆژههڵاتى پارێزگای بهغدا شەڕێکی چەکداری خێڵەکی لەنێوان دوو هۆزی ناوچەکە لەسەر كرێى پارهى موهلیدهی کارەبا هەڵگیرسا و چەندین جۆرە چەکی سووک و مامناوەندی تێدا بەکارهێنرا و لەئاکامدا 22 كوژراو و بریندار لێکەوتەوە.
لێدوانی فەرمی: عەقید عەباس بەهادلی، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ، ڕایگەیاند: لەگەل هەڵگیرانی شەڕەکە، فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی، بەتایبەتی فیرقەی پێنجەم، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە، بەڵام چەکدارەکان ژن و منداڵیان وەک قەڵغانی مرۆیی بەکارهێنا، ئەمەش وایکرد هێزەکان پاشگەزبنەوە.
زانیاریی زیاتر: بەهادلی ئاماژەی بەوەشکرد، شەڕو پێکدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و چەکدارانی هەردوو بەرە خێڵەکییەکە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک بەردەوام بوون و لە ئەنجامدا دوو ئەفسەر و دوو ئەندامی هێزە ئەمنییەکان کوژران نۆ ئەندامی دیکەش بە قورسی بریندار بوون، هاوکات دوو چەکدار کوژران و حەوتی دیکەش بریندار بوون.
عەقید عەباس جەختی لەوەش کردەوە، هێزە ئەمنییەکان تاوەکو ئێستا گەمارۆی ناوچەکەیان داوە و ئۆپەراسیۆنی بەرفراوانی پشکنینی مەیدانی بۆ کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون ئەنجام دەدەن، جگە لە جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سەرپێچیکاران و هەڵگرانی چەکی بێ مۆڵەت و تاوەکو ئێستاش 20 تاوانبار دەستگیرکراون.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 56 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزین
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سعوودیە پێشوازیی لە ڕێککەوتنی هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سعوودیە پێشوازیی لە ڕێککەوتنی هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی ئەحمەد کەرکووکی گەیشتەوە و لە دهۆک بە گوڵ پێشوازی لێ کرا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ سەرۆکی نوێی بانکی ناوەندیی ئەمریکا دەستنیشان دەکات





