
گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق دژی پێشنیازەکانی هەرێمی کوردستان وەستاوەتەوە و گوتویەتی، "دەبێت هەولێر 100% داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا بنێرێت."
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ سێشممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بە سەرپەرشتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران کۆبووەوە، گفتوگۆیەکی چڕوپڕ لەبارەی لەمپەرەکانی بەردەم ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، پرسی نەوت و داهاتی ناوخۆ ئەنجامدرا. سوودانی، کۆنووسی هاوبەشی هەردوو شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی تایبەت بە پرسی داهاتی ناوخۆی لەگەڵ خۆی بردبووە ناو کۆبوونەوەکە.
زانیاریی ئاڤا: بەگوتەی بەرپرسێکی باڵای ناو کۆبوونەوەکە کە قسەی بۆ ئاڤا کردووە، سوودانی داوای لە سەرۆکی لیژنەی چوار کەسیی دانوستانکاری عێراق کردووە کە ڕاپۆرتی ئەنجامی دانوستانەکانیان لەگەڵ شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بخەنەڕوو کە ڕاوێژکارێکی خۆی سەرۆکی لیژنەکە بوو. هاوکات لە کۆبووەنەوەکەدا تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بە توندی دژی پێشنیازەکانی هەرێمی کوردستان وەستاوەتەوە و جەختی کردووەتەوە کە دەبێت هەولێر سەدا سەدی داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا بنێرێت، پاشان حکومەتی عێراق بەشێکی بۆ هەرێمی کوردستان بگەڕێنێتەوە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: لەبەرامبەر قسەکانی تەیف سامی وەزیرە کوردەکانی ناو ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، چ پارتی یان یەکێتی، بەرگرییەکی توندیان لە بۆچوون و پێشنیازەکانی هەرێمی کوردستان کردووە، بەڵام نەتوانراوە بگەنە هیچ چارەسەرێک و، بەهۆی جیاوازیی بۆچوونەکان، بڕیاردرا کە پرسی داهاتی ناوخۆ بۆ یەکلاکردنەوەی یاسایی ڕەوانەی ئەنجوومەنی دەوڵەت بکرێت.
لەلایەکی دیکە: بەرپرسە باڵاکەی حکومەتی عێراق، کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاڤای ڕایگەیاند: "ئەگەر مەبەستیان بێت، بە تەلەفۆنێک بە ئەنجوومەنەکە دەڵێن کە ئەو بابەتە زوو بەڕێ بکەن و چارەسەری بکەن، بەڵام ئەگەر مەبەستیان نەبێت ئەوا دوای دەخەن." بڕیارە سبەی یان دوو سبەی نووسراوی فەرمی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ئەنجوومەنی دەوڵەت بنێردرێت.
ئاڤا زانویەتی، ناکۆکییەکە لەسەر شیکردنەوەی یاساکانە، هەرچەندە زۆرینەی بۆچوونەکان و تەنانەت ئەندامانی شاندەکانیش دەزانن کە بۆچوونەکەی هەرێمی کوردستان ڕاستە. بەڵام بەرپرسانی بەغدا نایانەوێت "دەرگایەک بکەنەوە" و دواتر پارێزگاکانی دیکەی عێراقیش داوای سەدا پەنجای داهاتی نانەوتیی خۆیان بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشنیازی هەرێمی کوردستان بۆ داهاتی ناوخۆ بەم شێوەیەیە: ئەو داهاتانەی کە فیدراڵین وەک گومرگ و باج، سەدا پەنجا بە سەدا پەنجا دابەش بکرێن. ئەو باجانەشی بە یاساکانی عێراق وەردەگیرێن، پەنجا بە پەنجا بێت، و ئەو داهاتانەشی بە یاسای هەرێم وەردەگیرێن، سەدا سەدی بۆ هەرێمی کوردستان بێت. بەڵام حکومەتی عێراق جەخت لەسەر وەرگرتنی سەدا سەدی داهاتی ناوخۆ دەکاتەوە.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: سەبارەت بە پرسی نەوت، بە گوێرەی ئەو بەرپرسەی قسەی بۆ ئاڤا کردووە، سوودانی لە کۆبوونەوەکەدا داوای لە وەزیرە کوردەکان کردووە کە پەیوەندی بە وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستانەوە بکەن بۆ ئەوەی لە سبەیەوە نەوتی هەرێم بدەن بە کۆمپانیای سۆمۆ. وەزیرە کوردەکانیش بەڵێنی گەیاندنی پەیامەکەیان داوە.
- لەسەر پرسی کۆبوونەوەی سێ قۆڵی نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم، وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیاکانی نەوت، بەرپرسە باڵاکەی عێراق گوتی کە ئەو کۆبوونەوەیە ئەنجامی نەبووە و بەغدا تێبینی لەسەر گرێبەستەکان هەیە، بۆیە دەبێت جارێکی دیکە کۆببنەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ڕازیکردنی کۆمپانیاکان بە دروستکردنی گەرەنتی بۆ شایستە داراییەکانیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
خۆری ئاڤا کەمپینی هاوکاری بۆ خەڵکی چەمچەماڵ ڕادەگەیەنێت
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
له دوو ههفتهی داهاتوودا مووچهی مانگى 10 خهرج دهكرێت
- بزنس
- 46 خولەک لەمەوپێش
ڕاپۆرتی داهات و خەرجییەکانی عێراق: قازانج سەری مایەی خواردووە
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئەندازیارێک لە لافاوەکەی چەمچەماڵ بێسەروشوێنە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا ماڵی زیان لێکەوتوویەکی لافاوەکەی شۆڕش نۆژەن دەکاتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

زیاتر لە هەزار و 600 تۆن بەرهەمی جووتیارانی دهۆک ڕەوانەی ئەورووپا کراوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
خۆری ئاڤا کەمپینی هاوکاری بۆ خەڵکی چەمچەماڵ ڕادەگەیەنێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئەندازیارێک لە لافاوەکەی چەمچەماڵ بێسەروشوێنە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای پاسداران کوژرانی چوار ئەندامی سوپاکەی ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و سەرۆک حیزبێکی عێراق هەنگاوەکانی دوای هەڵبژاردن تاوتوێ دەکەن






