
ساتی بەئامانجگرتنی ئەو باڵەخانەیەی کە گومان دەکرا بەرپرسانی بزووتنەوەی حەماسی تێیدا کۆبووبێتنەوە
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی لە میدیاکانەوە وابڵاوکرایەوە کە ژمارەیەک بەرپرسی باڵای حەماس لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر باڵەخانەیەک لە قەتەر کوژراون، هەر زوو ئەو زانیارییانە لەلایەن بەرپرسانی باڵای بزووتنەوەکە ڕەتکرایەوە.
چیرۆکی سەرەکی: پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە بە بەشداریی چەندین فڕۆکەی سەربازیی هێزی ئاسمانی، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر بارەگایەکی بزووتنەوەی حەماس لە وڵاتی قەتەر.
زانیاریی زیاتر: سوهەیل هندی، بەرپرسی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، لە هێرشەکەدا کوڕ و یاریدەدەری خەلیل حەیای سەرۆکی شاندی دانوستانکاری حەماس لەگەڵ دوو کەسی دیکەدا کوژراون، بەڵام سەرکردایەتیی بزووتنەوەی حەماس لە هەوڵی تیرۆرکردنەكە ڕزگاریان بووە.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی ناوخۆی قەتەر ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکەی ئیسرائیل ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکانی قەتەر کوژراوە و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوونە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕەتکردەوەی هەواڵی کوژرانی بەرپرسانی بزووتنەوەی حەماس لە کاتێکدایە، لەسەرەتادا میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە کە لە ئەنجامی کردنە ئامانجی باڵەخانەیەک چوار سەرکردەی دیاری بزووتنەوەی حەماس لە دەوحە کوژران.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- بزنس
- 54 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






