ئاڤا زانیاریی نوێ لهبارهی دهستلهكاركێشانهوهى شێخ نیاز نەقشبەندی ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 9 ئەیلوول

گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی بەدواداچوونی ئاڤا، دوای دەستلەکارکێشانەوەی بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان تائێستا یەک کەس بۆ شوێنگرتنەوەی سیڤی پڕکردووەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: پێشتر ئاڤا میدیا بڵاویکردەوە، کە شێخ نیاز نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بەهۆی دەستوەردان و فشاری هەندێک بەرپرس، بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی دا. ئەم دەستلەکارکێشانەوەیە لە کاتێکدایە کە شێخ نیاز نەقشبەندی هەوڵی جێبەجێکردنی پڕۆژەی دیجیتاڵیکردنی پرۆسەی ناونووسینی حاجییانی دەدا، کە بەشێکە لە پڕۆژەی گشتیی دیجیتاڵیکردنی حکومەت.
زانیاریی ئاڤا: سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە بە ئاڤای ڕاگەیاند، هەندێک بەرپرس شێخ نیاز نەقشبەندیان بێزاریان کردووە و بە زۆر داوایان لێکردووە کار و ڕێکاری نایاسایی ئەنجام بدات. یەکێک لەو پرسە سەرەکیانە کە بووەتە هۆی دروستبوونی فشار، پڕۆژەی دیجیتاڵیکردنی ناونووسینی حاجییان بووە. ئەم پڕۆژەیە ڕێگە بە هاوڵاتیان دەدات بەبێ پێدانی هیچ بڕە پارەیەک و تەنیا لە ڕێگەی مۆبایلەکانیانەوە لە ماڵەوە ناوی خۆیان بۆ حەج تۆمار بکەن.
- پێشتر، هەر کەسێک بۆ ناونووسین دەبوو بڕی پەنجا هەزار دینار بدات. بۆ نموونە، ساڵی ڕابردوو نزیکەی 65 هەزار کەس ناویان نووسی، کە دەکاتە زیاتر لە 3 ملیار دینار. بە بەدیجیتاڵیکردنی پڕۆسەکە، ئەم بڕە پارەیە بۆ حاجییان گەڕاوەتەوە و ماندووبوونیان کەم بووەتەوە. بەڵام هەندێک بەرپرس دژایەتیی ئەم پڕۆژەیەیان کردووە.
هۆکارە زانراوەکان: ئاڤا زانیویەتی هۆکارێکی دیکەی بێزاری شێخ نیاز، سەپاندنی هەندێک کۆمپانیای نایاسایی بووە بەسەر بەڕێوەبەرایەتییەکەدا، کە هیچ پەیوەندییەکیان بە کەرتی حەج و عومرەوە نەبووە و بە زۆر مۆڵەتیان پێدراوە خەڵک ببەن بۆ حەج و عومرە. ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی کێشەیەکی زۆر بۆ حاجییان و عومرەکارەکان، لەوانە گرفتی شوێنی مانەوە و نەبوونی خزمەتگوزاریی گونجاو.
لەلایەکی دیکە: هەروەها دەستوەردان لە دانانی بەڕێوەبەرانی نووسینگەکانی حەج و عومرە لە شارەکانی کوردستان، کە بەپێی شایستەیی نەبووە و کەسانی گونجاو لە شوێنی گونجاو دانەنراون، یەکێکی دیکە بووە لەو هۆکارانەی کە شێخ نیاز نەقشبەندیی بێزار کردووە و بڕیاری داوە دەستلەکاربکێشێتەوە.
لێدوانی فەرمی: شێخ نیاز ڕایگەیاندووە کە ناتوانێت ئەم جۆری دەستوەردانە قبووڵ بکات و بەم هۆیەشەوە بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەی داوە. ئاڤا زانیویەتی بڕیارە سبەی مەراسیمێکی گەورەی ماڵاوایی بۆ ڕێکبخرێت. سەبارەت بە ڕوونکردنەوەیەک کە بڵاوکرابووەوە، سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەدا کە ئەو دەستنووسی شێخ نیاز نەبووە.
کێ جێگەی شێخ نیاز دەگرێتەوە؟ تائێستا تەنها یەک کەس سیڤی پێشکەش کردووە بۆ شوێنگرتنەوەی شێخ نیاز نەقشبەندی، ئەویش کاروان ستوونییە کە وتەبێژی ئێستای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەیە و چەند ساڵێکە لەوێ کار دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکووک 32 تۆمەتبار دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سیسی پەیامێکی نوێ سەبارەت بە غەززە ئاراستەی ترەمپ دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
یاریی ڕۆبلۆکس لە عێراق قەدەغە کرا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هاووڵاتیانی ئەمریکا بەهۆی باجەوە دەستبەرداری ڕەگەزنامەی وڵاتەکەیان دەبن
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ملیۆنان مرۆڤ لە جیهاندا هەستی بۆنکردنیان لەدەستداوە.. ئایا تۆ یەکێکیت لەوان؟
13 کاتژمێر لەمەوپێش
کچەکەی عەلی شەمخانی بە دەستووری ڕۆژئاوایی هاوسەرگیری دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانی ئاوەدانی کابینەی نۆیەم بەردەوامە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکووک 32 تۆمەتبار دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سیسی پەیامێکی نوێ سەبارەت بە غەززە ئاراستەی ترەمپ دەکات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق و ئەمریکا تاوتوێی بەهێزکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوانیان دەکەن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
یاریی ڕۆبلۆکس لە عێراق قەدەغە کرا