لە بەغدا هەڵمەتێکی فراوان بۆ دەستگیرکردنی "داواکراوان" دەست پێ دەکات؛ نزیکەی 600 کەس دەستگیرکران
- عێراق
- 10 ئەیلوول

هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە کاتی ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیان
ئاڤا نیوز
لە دوێنێوە هێزە ئەمنییەکانی بەغدا هەڵمەتێکی فراوانیان بۆ دەستگیرکردنی "داواکران" دەستپێکردووە و دەڵێن، ڕێگە بە هیچ کەس و لایەنێک نادەن لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت مامەڵە بکات و ئاشتی کۆمەڵایەتی بخاتە مەترسییەوە.
وێنە گەورەکە: ئێوارەی ڕۆژی شەممە لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا شەڕی عەشایەری ڕووی دا و لە ئەنجامدا چوار ئەندامی هێزە ئەمنییەکان و دوو چەکداری هۆزەکان گیانیان لەدەست دا و 16 کەسی دیکەش لە هەردوولا برینداربوون، ئەوەش وایکرد هێزە ئەمنییەکان ناچاربن هەڵمەتێک بۆ کۆنتڕۆڵکردنی چەکی بێ مۆڵەت و داواکران دەستپێبکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی بەغدا بڵاویکردەوە، ئامانجی هەڵمەتە ئەمنییەکە بۆ سەپاندنی یاسا و پاراستنی گیانی هاووڵاتیانە، تیایدا تۆمەتبارانی تاوانی ڕێکخراو و دەرەوەی یاسا، ئەوانەی بەرپرس بوون لە شەڕی عەشایەری و ئەوانەی چەکی بێ مۆڵەتیان هەیە، مامەڵە بە ماددەی هۆشبەرەوە دەکەن، ئەوانەی نایاساییانە کار بە کرێکاری بیانی دەدەن لەگەڵ ئەوانەی لە دادگا داواکراون، دەستگیر دەکەن.
هەرچەندە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی بەغدا ئاماری ڕۆژی یەکەمی هەڵمەتەکەی بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام میدیاکانی عێراق باسیان لە دەستگیرکردنی نزیکەی 593 کەس کردووە، لای خۆیشییەوە وەزارەتی ناوخۆ ئاشکرای کرد لەو هەڵمەتەدا پۆلیسی فیدڕاڵی بەشداربووە و 166 تۆمەتبار و سەرپێچیکاری دەستگیرکردووە، کە زۆربەیان هۆکاری دەستگیرکردنەکەیان ئەوەبووە چەکی بێ مۆڵەتیان هەڵگرتووە.
لەبارەی ئامانجی هەڵمەتەکەش، ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی بەغدا دەڵێت، ئێستا بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی یاسا قۆناغێکی یەکلاییکەرەوەیە و ڕێگە بەهیچ هەڵسوکەوتێکی دەرەوەی یاسا و چوارچێوەی دەوڵەت نادەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






