گرووپی "هەورامیانە" بەرهەمێکی نوێ لەگەڵ جووتیارێکی تەمەن 70 ساڵ تۆمار دەکەن
- کولتوور
- 10 ئەیلوول
ئاڤا نیوز
گرووپی مۆسیقای فۆلکلۆری "هەورامیانە" کە تایبەتن بە تۆمارکردنی دەنگە ڕەسەن و بێناونیشانەکانی هەورامان، نوێترین بەرهەمیان لە گوندی سلێن تۆمار کرد. ئەمجارە ئەوان لەگەڵ "لالۆ حەمە"ی تەمەن 70 ساڵ، جووتیار و باخدارێکی دانیشتووی گوندی سلێن، کلیپێکی گۆرانییان تۆمار کرد.
چیرۆکی سەرەکی: گرووپەکە دوای ئەوەی لە دەنگخۆشی لالۆ حەمە ئاگادار دەبن، سەردانی دەکەن و لەنێو باخە گوێزەکانی گوندی سلێن، کە تازە لالۆ حەمە گوێزەکانی تەکاند بوو، چەند ڕاهێنانێکی مۆسیقای لەگەڵدا دەکەن. لالۆ حەمە، کە بە جلی کوردی (کوڵەباڵ و دەسماڵ) دەرکەوتووە، لەگەڵ گرووپی هەورامیانەدا گۆرانی "غەریب مەڕۆ غەریب گیان" تۆمار دەکات.
لێدوانی فەرمی: فازڵ نیکڕەفتار، بەڕێوەبەری گرووپی هەورامیانە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، گرووپەکەیان بەتایبەتی لەسەر گۆرانی و مۆسیقای هەورامی کار دەکەن و گوند بە گوندی ناوچەکە دەگەڕێن. ئامانجیان دۆزینەوەی پیاو و ژنانی دەنگخۆشە و بە خۆبەخشیش هەوڵ بۆ تۆمارکردنی فۆلکلۆر و گۆرانییە ڕەسەنەکانی هەورامان دەدەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گرووپی "هەورامیانە" نزیکەی ساڵێکە چالاکن، لە دوو هاوژین و هاوڕێیەکیان پێکدێن و پێنج ئامێری مۆسیقا دەژەنن. نیکڕەفتار ئاماژەی بەوەدا کە لە هەموو شوێنێکی هەورامانەوە پەیوەندییان پێوە دەکرێت و خەڵکی دەنگخۆشیان پێدەناسێنن. گرووپەکەش سەردانیان دەکەن و دوای ڕاهێنان بە ئامێرەکانیانەوە لە کۆڵان و باخەکانیاندا بە دەنگ و ڕەنگی ڕەسەنی هەورامانەوە کلیپەکانیان تۆمار دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 25 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- کولتوور
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
نەجمەدین غوڵامی: دەبێت کورد پشت بەخۆی ببەستێت
- کولتوور
- 19 کانوونی دووەم
مۆزەخانەیەک بۆ هەوادارانی سامورایی دەکرێتەوە
- کولتوور
- 18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت



