لەماوەی دوو ڕۆژدا 10 هەزار کەس سەردانی پێشانگای نێودەوڵەتیی بۆ وەبەرهێنان و خانووبەرەیان کردووە
- هەواڵ
- 11 ئەیلوول

ژمارەیەک هاووڵاتی سەیری نمونە و نەخشەی پڕۆژەی پاڤیلۆن بای ڕامسیان کردووە و لەلایەن کارمەندانی ئەو شوێنەوە ئۆفەر و خزمەتگوزارییەکانیان بۆ ڕووندەکرێتەوە، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی بۆ وەبەرهێنان و خانووبەرە لە هەولێر، پێشوازی گەرمی لێکراوە و لەماوەی دوو ڕۆژی یەکەمدا زیاتر لە 10 هەزار کەس سەردانی پێشانگاکەی کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی سێشەممە 9-9-2025 شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی بۆ وەبەرهێنان و خانووبەرە لە هەولێر کرایەوە، 280 کۆمپانیا لە 16 وڵاتی جیهانەوە بەشدارییان کردووە، ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت و لە کاتژمێر 10:00ـی بەیانی تاوەکو 6:00ـی ئێوارە کراوەیە.
لێدوانی فەرمی: هۆرە سامان، گوتەبێژی پێشانگاکە، بە ئاڤا میدیای گوت: لە دوو ڕۆژی یەکەمدا زیاتر لە 10 هەزار کەس سەردانی پێشانگای کردووە، تەنیا لە ڕۆژی یەکەم 65 خانوو و ڤێلا و 32 شوقە فرۆشراون، هاوکات هەڵسەنگاندنی کۆمپانیاکان بۆ دیدار و چاوپێکەوتنەکانیان و بەشداری خەڵک و کۆمپانیاکان زۆرباشە.
زانیاریی زیاتر: کۆمپانیا بەشداربووەکان ئۆفەری جیاوازی تایبەت بە پێشانگایان ڕاگەیاندووە وەک داشکاندن لە نرخەکان، درێژکردنەوەی ماوەی قیستەکان و ئەنجامدانی تیروپشک بۆ دیاری بۆ کڕیاران.
بۆچی گرنگە: ئەم پێشانگایە دەرفەتێکە بۆ ئەوەی کۆمپانیا جیهانییەکان ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکەن، سەرمایەکانیان بخەنەگەڕ و وەبەرهێنان بکەن، لە هەمان کاتیش بۆ کڕیاران هەلێكی زێڕینە بۆ سوود وەرگرتن لە ئۆفەر و داشکانە تایبەتەکان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاڤا میدیا سپۆنسەری سەرەکی میدیایی پێشانگاکەیە و ستۆدیۆیەکی تایبەتی لەو هەیە ڕۆژانە ڕووماڵێکی پڕۆفیشناڵی سەرجەم چالاکییەکانی پێشانگاکە دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 46 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






