
وێنەیەکی ئەبو مەھدی موھەندیس
ئاڤا نیوز
وێنەی ئەبو مەھدی موھەندیس، جێگری پێشووی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لادراوە و نەخشەی عێڕاق لە شوێنەکەی دانراوە، تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لەو کارە ڕانەگەیاندووە.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی ئەو هەواڵ و وێنانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە، وێنەی ئەبو مەھدی موھەندیس کە لە شوێنێکی ناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا دانرابوو، لادراوە و نەخشەی عێڕاق لە شوێنەکە دانراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تا ئێستا نازاندرێت بە فەرمانی کێ وێنەکەی ئەبو مەھدی موھەندیسی لەو شوێنە هەڵگرتووە و نەخشەی عێڕاقی لە شوێنەکەی داناوە،
باکگراوند: جێی ئاماژەیە لە سێی کانوونی دووەمی 2020دا لە ئەنجامی ھێرشێکی ئاسمانیی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، هەریەک لە ئەبو مەھدی موھەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس سەربە سوپای پاسداران، کرانە ئامانج و کوژران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






