ئەحمەد شەرع: ڕێککەوتن لەگەڵ هەسەدە بەردەوام بوو بەڵام ئاستەنگ دروستبوو
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 ئەیلوول

ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا ڕایگەیاند، "دانوستانەکان لەگەڵ هەسەدە بە باشی بەڕێوەچوو، بەڵام پێدەچێت جۆرێک لە ئاستەنگ یان خاوبوونەوە لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەدا هەبێت".
چیرۆکی سەرەکی: کەناڵی "ئەلئیخباریەی سووریا" کە سەر بە حکومەتە، چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا کردووە، تێیدا چەندین بابەتی ناوخۆی سووریا و ناوچەکە دەخاتە ڕوو، باس لە ڕێککەوتنی حکومەتی سووریا و هێزەکانی هەسەدەش دەکات.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا ڕایگەیاند، رێککەوتنەکەی لەگەڵ هەسەدە وادەی کۆتایی ساڵ بوو، ئێمەش هەوڵمان دەدا تا کۆتایی مانگی کانوونی دووەمی داهاتوو مەرجەکانی ڕێککەوتنەکە جێبەجێ بکەین، بەڵام بە وتەی ناوبراو جێبەجێکردنی ئاستەنگی تێکەوت.
زانیاریی زیاتر: شەرع ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو هەوڵێکی داوە بۆ ئەوەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا نەچنە ناو شەڕێکەوە لە ڕێگەی ئەو ڕێککەوتنەی کە واژۆی کردووە، وتیشی: "کۆک بووین لەسەر تێکەڵکردنی هێزەکانی هەسەدە لەگەڵ سوپای سووریا و لەسەر هەندێک تایبەتمەندی تایبەت بۆ ناوچە کوردنشینەکان ڕێککەوتین".
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: شەرع دووپاتی کردەوە، سووریا دەستبەرداری یەک بست خاکی خۆی نابێت و لەبەردەم گەلدا سوێندمان خواردووە بۆ پاراستنی هەموو خاکی سووریا و یەکخستنی و ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دابەشکردنی سووریای بوێت ئەوە کاریگەریی دەکاتە سەر عێراق و تورکیا و زۆر زیانیان پێدەگات، ئەو ناوچەیە پێکهاتەی عەرەب 70% دانیشووانی پێکدێنن و هەسەدە نوێنەرایەتیی هەموو پێکهاتەی کوردی ناکات.
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی ناکۆکییەکانی ئەمدواییەی سوەیدا، شەرع وتی، "لە سوەیدا ناکۆکییەک لە نێوان بەدەوییەکان و کۆمەڵگەی دروزە بەڕێزەکانی ئەوێ ڕوویدا و پەرەی سەند، هەڵە لەلایەن هەموو لایەنەکانەوە دەکرا، لە کۆمەڵگەی دروزە بەڕێزەکان و بەدەوییەکان و تەنانەت خودی دەوڵەتەوە، ئەرکی ئێمە بوو خوێنڕشتنەکە ڕابگرین، دواتر لیژنەمان پێکهێنا بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕاستییەکان، هەرکەسێک لەم ڕووەوە زیانی گەیاندبێت یان هەڵەی کردبێت یان دەستدرێژی کردىیتە سەر خەڵک، دەبێت لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: سەرۆکی فەرەنسا گرەنتی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی پێدام
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا پشتیوانی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمان ڕۆژی یەکشەممەی دیاریکرد بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: سەرۆکی فەرەنسا گرەنتی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی پێدام
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا پشتیوانی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمان ڕۆژی یەکشەممەی دیاریکرد بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای لێدوانەکەی ترمپ؛ مالیکی و هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەها ئەعرەجی: هەوڵ دەدرێت ناتەبایی لەنێو چوارچێوەی هەماهەنگی دروست بکرێت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات






