
دیمەنی بۆردوومانی غەززە لەلایەن ئیسرائیل. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
سەرۆک ئەرکانی پێشووی ئیسرائیل دانی بەوەدانا کە زیاتر لە 200 هەزار فەڵەستینی لە شەڕی غەززە کوژراون و بریندار بوون دەکاتە 10%ـی دانیشتووانی کەرتەکە، وتیشی؛ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان "هەرگیز لەلایەن ڕاوێژکارە یاساییە سەربازییەکانەوە سنووردار نەکراون".
چیرۆکی سەرەکی: 23 مانگە جەنگی نێوان فەڵەستینییەکان و ئیسرائیل لە غەززە بەردەوامە، ئیسرائیل بە درێژایی ئەو ماوەیەدا کەرتەکەی گەمارۆداوە و بەشێوەیەکی سنووردار نەبێت ڕێگە نادات هاوکارییە مرۆییەکان بگاتە نێو کەرتەکە، هاوکات بەردەوامە لە هێرشە زەمینی و ئاسمانییەکانی، لە ئەنجامدا بە گوێرەی حکومەتی غەززە 240 هەزار کەس کوژراون، برینداربوون و بێسەروشوێنن.
لێدوانی فەرمی: هێرتزی هالێڤی، سەرۆک ئەرکانی پێشووی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە "لە کۆی دوو ملیۆن و 200 هەزار دانیشووی غەززە زیاتر لە 10%ـی کوژراون یان برینداربوونە، واتە زیاتر لە 200 هەزار کەس.
زانیاریی زیاتر: ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەوەیە کە ئەم ئامارە نزیکە لەو ئامارانەی ئێستا وەزارەتی تەندروستی غەززە پێشکەشی دەکات، کە زۆرجار بەرپرسانی ئیسرائیل بە پڕوپاگەندەی حەماس ڕەتیانکردووەتەوە، هەرچەندە ئامارەکانی وەزارەتەکە لەلایەن دەزگا مرۆییە نێودەوڵەتییەکانەوە بە جێی متمانە دادەنرێت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: سەرۆکی فەرەنسا گرەنتی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی پێدام
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا پشتیوانی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمان ڕۆژی یەکشەممەی دیاریکرد بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: سەرۆکی فەرەنسا گرەنتی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی پێدام
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا پشتیوانی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمان ڕۆژی یەکشەممەی دیاریکرد بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای لێدوانەکەی ترمپ؛ مالیکی و هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەها ئەعرەجی: هەوڵ دەدرێت ناتەبایی لەنێو چوارچێوەی هەماهەنگی دروست بکرێت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات






