
دیمەنی یەکێک لە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لە هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان كار بۆ ئەوە دەكات بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو، ئەمساڵ ژمارەی پرۆژەكانی وەبەرهێنان زیاتر بێت، کاری لە پێشینەش بۆ پێنج سێکتەر دەبێت.
وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان، تەواوی ئاسانكاری بۆ وەبەرهێنەران خستووەتە بەردەست، بۆ ئەوەی ژمارەی پڕۆژەکان زیاتر بن، ئەو پڕۆژانەشی كە لە ناوچە دوورەدەست و كەم گەشەسەندووەكانی هەرێمی كوردستان دەکرێن، ئاسانکاری لە بەخشین لە كرێی خزمەتگوزاریی و چەند تێچوویێكی دیكەی مۆڵەتی وەبەرهێنانی پڕۆژەكان دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: د. محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان بە ئاڤای گوت، "لەسەرەتای ئەسماڵەوە 120 مۆڵەتی وەبەرهێنان لەسەرجەم ناوچەکان بە وەبەرهێنەران دراون، کار لەسەر ئەوە دەکرێت تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ ژمارەی مۆڵەتەکان بگەیێنینە 200 مۆڵەت."
ئەمەش بزانە: لە ساڵی 2023 ـەوە تاوەکو ئێستا، 458 مۆڵەتی وەبەرهێنان بە وەبەرهێنەران دراوە، کاری لە پێشینەش بۆ ئەو پرۆژانە بووە کە لە کەرتەکانی گەشتوگوزار، پیشەسازی، کشتوکاڵ، تەندروستی و پەروەردە دەبێت.
زانیاریی زیاتر: هەر مۆڵەتێكی وەبەرهێنان پێویستی بە 297 هەنگاوە بۆ حكومەت و وەبەرهێنەر، دەستەی وەبەرهێنان کار لەسەر ئەوە دەکات بەشێك لە هەنگاوەكان بكەینە ئۆنڵاین بۆ ئەوەی ئاسانكاریی زیاتر بۆ وەبەرهێنەران بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەڕەشەیەکی تووند لە عێراق دەکات؛ پەیوەستە بە گرووپە چەکدارەکان
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەوقافی سلێمانی لیژنە لەسەر مەلا هەڵۆ و مەلا کامەران پێکدەهێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن
17 کاتژمێر لەمەوپێش

پاڵەوانێکی کورد بەشداریی دوو پاڵەوانێیەتیی جیهانیی دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش

کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
19 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم
- عێراق
- 47 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی مەترسییەکانی سنووری سووریا کۆ دەبێتەوە
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەڕەشەیەکی تووند لە عێراق دەکات؛ پەیوەستە بە گرووپە چەکدارەکان
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەوقافی سلێمانی لیژنە لەسەر مەلا هەڵۆ و مەلا کامەران پێکدەهێنێت
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕایەخێکی چنراو بە دیاری بۆ دەوڵەت باخچەلی دەنێرێت






