
کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبای لە هەرێمی کوردستان دادەمەزرێنرێت
ئاڤا نیوز
کارگەی بەرهەمهێنانی مۆبایل لە هەولێر فراوانتر دەکرێت، لە داهاتووشدا کارگەیەکی دروستکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە شاری هەولێر دەکرێتەوە.
وێنە گەورەکە: تا دێت کەرتی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان گرنگی زیاتری پێدەدرێت و بەرەوپێشچوونی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت، بەمەش کۆمپانیا گەورەکانی جیهان و وڵاتانی ناوچەکە بۆ وەبەرهێنان ڕوو لە کوردستان دەکەن، سەرمایەکانیان دەخەنەگەڕ و وەبەرهێنان لە سیکتەرە جیاوازەکانی وەبەرهێناندا دەکەن، بەمەش هەلیکار بۆ هەزاران هاونیشتمانی دەڕەخسینن.
لێدوانی فەرمی: د. محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: كارگەی "ئینفینیکس" بۆ دروستکردنی مۆبایل لە هەولێر، کار لەسەر فراوانکردنی کارگەکەی دەکات و دەیەوێت بەرهەمهێنانی مۆبایل زیاتر بکات، هەروەها کارمەندی زیاتر بخاتە سەر پڕۆژەکەی. ئێستا کارگەکە مانگانە بڕی 30 هەزار مۆبایل بە هاوكاریی شارەزایانی چینی لە بواری تەكنەلۆژیا دروست دەکات، مەبەستییەتی لە ماوەی داهاتوو ژمارەکە بەرز بکاتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی کارگەی تایبەت بە دروستکردنی ئۆتۆمبێل گوتی: بابەتەکە لەگەڵ کۆمپانیەیەکی چینی و کۆمپانیایەکی ناوخۆیی گفتوگۆی لەبارەوە کراوە، بە تەواوبوونی پڕۆپۆزەلی پڕۆژەکە، دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت. هەروەها لە تەواوی شارەکانی کوردستان وێستگەی تایبەت بە بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان دروست دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی چەکداریدا ژمارەیەک پۆلیسی پاکستان کوژران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
9 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ پشتگیری ڕۆژئاوای کوردستان لە ئەڵمانیا خۆپیشاندانێکی گەورە بەڕێوەدەچێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی چەکداریدا ژمارەیەک پۆلیسی پاکستان کوژران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانێکی دیکەی زیندانییانی داعش دەگوزارێنەوە عێراق
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مەراسیمێکی گەورە بۆ شەهیدانی یەکی شووبات بەڕێوەدەچێت






