وەزارەتی خوێندنی باڵا داوای ناوی سێ یەکەمەکان و دەرچووانی پزیشکی دەکات بۆ دامەزراندن
- کوردستان
- 14 ئەیلوول

ژمارەیەک دەرچووی زانکۆ سەڵاحەددین، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی بۆ گشت زانکۆکان ناردووە، داوا دەکات ئاماری سێ یەکەمەکانی بەشە پزیشکییەکان و بڕوانامەی باڵا بۆ ساڵی 2017 تا 2025 ئامادە بکەن، تا لە بودجەی وەزارەت جێی بۆ بکەنەوە.
وێنە گەورەکە: ماوەی 11 ساڵە حکومەتی عێراق بودجەی هەرێمی کوردستانی بڕیوە و مووچەی فەرمانبەران دوادەخات، بەو هۆیەوە پشکی هەرێمی کوردستان لە دامەزراندنی فەرمانبەران وەک خۆی جێبەجێ ناکرێت.
لێدوانی فەرمی: د.توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە ئاڤا میدیای وت، وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی عێراق نووسراوی کردووە بۆ ناردنی ئاماری دەرچووان، ئێمەش گشتاندنمان کردووە بۆ هەموو زانکۆ حکومییەکان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی یەک مانگدا پێویستە ئاماری تایبەت بە یەکەمەکانی ساڵانی 2017-2018 تاوەکو 2024-2025 بە زمانی عەرەبی بنێرن، کە سێ یەکەمەکانی هەریەکە لە بڕوانامەی باڵای کۆلیژ و پەیمانگەکان دەگرێتەوە، لەگەڵ بەشی پزیشکی گشتی و دەرچووانی بەشە تەندروستی و پزیشکییەکان.
د.توانا نەجەف دەشڵێت: ئاماری ساڵانی 2017 تاوەکو ساڵی 2023ـی سێ یەکەمەکانمان لایە، بەڵام لە 2023 تاوەکو 2025ـمان لا نییە، ئەم هەنگاوە بۆ ئەوەیە تا بزانین چەند پارەمان پێویستە بۆ ئەوەی لە بودجەی تەرخانکراوی وەزارەت بۆ 2026 دیاری بکەین و جێی بۆ بکەینەوە. دواتر بۆ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانی بنێرین و ئەوانیش بۆ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی بنێرن، هاوکات بۆ ئەوەشە بزانین ژمارەی تێکڕای سێ یەکەمەکان چەندە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 19 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ بەفر باکووری کوردستان دادەپۆشێت
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ئەنجامی هەڵبژاردنی ڕەوانەی دادگەی فیدراڵی کرد
- بزنس
- 39 خولەک لەمەوپێش
تیمی چاودێری دارایی عێراق سەردانی سلێمانی و دهۆک دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕوونکردنەوە لەسەر دروستبوونی کەفاوی ڕووباری گەلی عەلی بەگ دەدرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بەهۆی کێشەی خێزانیەوە ژنێک ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی دەبڕێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

سوودە لەژمارنەهاتووەکانی گۆرانی گوتن زانایانی تووشی سەرسووڕمان کردووە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ ساڵی 2025 ئێران لە ڕیزی زۆرترین سێرچەکانی گووگڵ بووە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فیلمێکی کوردی خەڵاتێکی نێودەوڵەتیی دەباتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ئەنجامی هەڵبژاردنی ڕەوانەی دادگەی فیدراڵی کرد
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: زێلینسکی پێشنیازی پلانی ئاشتی نەخوێندووەتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی سووریا ناڕازییە لە بڕیارێکی هەسەدە






