لە کەرکووک لە ساڵێكدا 800 قوتابی وازیان لە خوێندن بە زمانی عەرەبی هێناوە
- کوردستان
- 14 ئەیلوول

ژمارەیەک قوتابی کورد لە کەرکووک لەکاتی وتنەوەی سروودی ئەی ڕەقیب
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی بەداواداچوونەکانی ئاڤا لە ساڵی ڕابردووەوە نزیکەی 800 قوتابی لە کەرکووک وازیان لە خوێندن بە زمانی عەرەبی هێناوە و ڕوویان لە خوێندنی کوردی کردووە.
وێنە گەورەکە: لە کاتێکدا پارێزگای کەرکووک خاوەنی زیاتر لە 500 قوتابخانەی خوێندنی کوردییە، پێشتر ساڵانە قسەوباس لەسەر خراپیی ئاستی خوێندنی کوردی، نەبوونی مامۆستای بەئەزموون، یان نزمبوونی ئاستی سەرکەوتن لە پۆلی شەشەمدا دەکرێت. بەڵام بەگوێرەی ئەم بەدواداچوونە و داتای گەڕانەوەی 800 قوتابی لە خوێندنی عەرەبییەوە بۆ کوردی، پێچەوانەی ئەو بۆچوونە باوانە دەسەلمێنێت. ئەمە نیشانەیەکی ڕوونە کە خوێندنی کوردی لە کەرکووک نەک هەر بە ئاراستەی خراپی ناڕوات، بەڵکو گەشە دەکات و متمانەی دایک و باوک و قوتابییانی بەدەست هێناوەتەوە.
بەداواداچوونی ئاڤا؛ دیار محەمەد، پەیامنێری ئاڤا، بەدواداچوونی بۆ ئەم بابەتە کردووە. یەکێک لە چیرۆکە سەرنجڕاکێشەکان هی دوو خوشکە بە ناوەکانی زینە و دینە، کە لە سەرەتاییەوە تا پۆلی دووی ناوەندی بە زمانی عەرەبی خوێندوویانە و هەموو ساڵێک یەکەمی پۆلەکانیان بوون لە زیرەکی و لێهاتوویی. ئێستا، هەردووکیان گواستراونەتەوە بۆ خوێندنی کوردی.
لێدوانی فەرمی: دایکی زینە و دینە لە لێدوانێکدا بۆ ئاڤا گوتی: "ئاستی خوێندن بە زمانی کوردی لە کەرکووک زۆر باشبووە." زینە و دینەش خۆیان دووپاتیان کردەوە کە "دەمانەوێت بە زمانی دایک خوێندن تەواو بکەین، ئاستی خوێندنی کوردی زۆر باشبووە، هەموو ساڵێک یەکەمەکانی عێراق لە کەرکووک قوتابی قوتابخانە کوردییەکان بوون."
لەلایەکی دیکەوە: مامۆستا کامەران عەلی، بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی بابەتەکەی پشتڕاست کردەوە و بە ئاڤای ڕایگەیاند: "لە ساڵی پارەوە تا ئێستا 800 قوتابی لە خوێندنی عەرەبی گەڕاونەتەوە بۆ خوێندنی کوردی، کە ئەمەش ڕێژەیەکی یەکجار بەرزە و مایەی دڵخۆشییە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- بزنس
- 45 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال





