
ئاڤا نیوز
بۆ تیمی بەڕێزی دامەزراوەی ئاڤا
ساڵێک بەسەر پەخشی تایبەتی ئاڤا لە داهێنان و ناوازەییدا تێپەڕی، ئەوەی پێشکەشتان کردووە لە کاری پڕۆفیشناڵدا وەک دەبینین دەستکەوتێکە لە دوای یەک بەهێزتر دەبێت.
شانازیی خۆمان دەردەبڕین بەوەی کە لەم ماوە کورتەدا بە هەوڵە دڵسۆزانەکانتان بەدەستتان هێناوە، کە بووەتە هۆی بوونێکی میدیایی کارا و کاریگەر. بەجددی و کۆششی زۆرەوە چاندتان و ئێستا یەکەمین بەرهەمەکانی سەرکەوتن دەچننەوە.
لەم ساڵەدا سەلماندتان کە پڕۆفیشناڵی و لێهاتوویی و خۆبەختکردن هەمیشە دەتوانێت جیاوازی دروست بکات، تەمەنی دامەزراوەکان بە ژمارەی ساڵەکان ناپێورێت، بەڵکو بەو بەها و پەیامە دەپێورێت کە پێشکەشی دەکەن. دڵنیاین ئەم دەستپێکە گەشاوەیە دەبێتە خاڵی دەستپێک بۆ سەرکەوتنی زیاتر و گۆڕەپانێک بۆ پەیامێکی ڕەسەنی میدیایی کە بەشداری لە ڕووناککردنەوەی ڕای گشتی و خزمەتکردنی ڕاستیدا دەکات.
هیوای بەردەوامی سەرکەوتن و بەردەوامبوونتان بۆ دەخوازین لە ڕێگەی گەشاوەتان بەرەو لووتکە.
هەموو ساڵێک باشتر بن.
لەگەڵ باشترین هیواماندا...
د.خالیدە خەلیل
2025-9-14
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






