
دیمەنی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە سایلۆی هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
بڕیارە ئەو جووتیارانەی گەنمییان ڕادەستی حکومەت کردووە لە دوو هەفتەی داهاتوودا شایستەکانیان وەربگرن و ئەوانەشی گەنمیان داوەتە کۆمپانیاکان لەماوەی سێ ڕۆژی داهاتوودا پارەی ئەو گەنمە وەردەگرن کە ڕادەستیان کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: جووتیارانی هەرێمی کوردستان زۆربەی گەنمی ئەمساڵیان دا بە وەزارەتی بازرگانی عێراق، بەڵام بەغدا تەنیا 400 هەزار تۆنی وەرگرت. بۆیە دوو کۆمپانیای کوردستان کە خۆشناو و قەیوان بوون، لە مانگی حەوتی ئەمساڵ هەزاران تۆن گەنمی جووتیاریان لە هەولێر، دهۆک و سلیمانی وەرگرت.
لێدوانی فەرمی: هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند، کۆمپانیای داس لە سنووری هەولێر و دهۆک گەنمی جووتیارانی وەگرتووە، بۆیە بریارە لە سێ ڕۆژی داهاتوودا واتا ڕۆژی پێنجشەممە دەست بە خەرجکردنی پارەکەیان بکرێت و بە دوو هەفتە تەواوی پارەکە دابەش بکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: کۆمپانیای قەیوان کە نزیکەی 18 هەزار تۆن گەنمی لە جووتیاران وەرگرتووە، ئەویش لە داهاتوودا دەست بە خەرجکردنی پارەکە دەکات، بەڵام هێشتا کاتەکەی دیاری نەکراوە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: لەبارەی خەرجکردنی پارەی گەنمی جووتیاران لەلایەن بەغداوە، هێمن سەید موراد دەڵێت: بەدواداچوونمان بۆ شایستە داراییەکانی جووتیاران کردووە، لە 15 ڕۆژی داهاتوودا بەدڵنیاییەوە یەکەم گوژمەی پارەی جووتیارانی کوردستان خەرج دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






