
ئاڤا نیوز
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی گرووپی میدیایی ئاڤا دەکات و دەڵێت: بوێریی خۆی سەلماندووە و چالاکییەکانی نایابن.
دەقی پیرۆزبایی د. ڤیان سەبری لە ئاڤا میدیا:
بەڕێوەبەر و ئەندامانی بەڕێزی دامەزراوەی میدیای ئاڤا
بەبۆنەی یەکەمین ساڵیادی دەستپێکردنی گرووپی میدیایی ئاڤا، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمتان ئاراستە دەکەم. هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنتان بۆ دەخوازم لە ئەرکی ڕاگەیاندنتان و ڕۆڵی گرنگتان لە پێدانی زانیاری و پاڵپشتیکردنی ئازادی ڕۆژنامەگەری و بەرزکردنەوەی هۆشیاری گشتی لای هاووڵاتییان و پابەندبوونتان بە پیشەیی و متمانەپێکردن و خزمەتکردنی کۆمەڵگا و ئاشکراکردنی ڕاستییەکان و باشتکردنی شەفافیەت.
ئاڤا بوێریی خۆی سەلماندووە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاڵنگارییەی وەک دامەزراوەیەکی ڕاگەیاندنی تازە دامەزراو لە گۆڕەپانی ڕاگەیاندنی کوردیدا ڕووبەڕووی بووەتەوە. چالاکییە ناوازەکانی خۆی نیشانداوە و ئەو ئاستەنگانەی تێپەڕاندووە لە ڕێگەیدا وەستاون.
پشتگیریی تەواوی خۆمان بۆ ئاڤا دەردەبڕین و بەردەوام دەبین لە هەماهەنگی و پەیوەندیکردن و هاوکاریکردن لەگەڵیدا، هەموو ئەو شتانە دابین دەکەین کە پێویستتانە بۆ دڵنیابوون لە سەرکەوتنی ئەرکی میدیاییتان، هیوای بەردەوامیی درەوشاوەیی و داهێنان و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین لە کاری میدیایی ئامانجدارتان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






