سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی ئاڤا میدیا دەکات
- کوردستان
- 15 ئەیلوول

ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەبۆنەی یەکەم ساڵیادی دامەزراندنی گرووپی میدیایی ئاڤا، پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم کارمەندانی ئاڤا دەکات و دەڵێت: ئومێدەوارم ئاڤا لە ئەرک و پەیامی میدیایی و کاری پیشەییانەی خۆی بەردەوام بێت بۆ بەرگریکردن لە قەوارەی هەرێمی کوردستان و دەستکەوتە نیشتمانییەکان.
دەقی پەیامی پیرۆزبایی مەسرور بارزانی بۆ ئاڤا میدیا
لە ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی ئاڤا، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم کارمەندانی ئاڤا دەکەم و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بەردەوامیان بۆ دەخوازم.
ئومێدەوارم کەناڵی ئاڤا لە ئەرک و پەیامی میدیایی و کاری پیشەییانەی خۆی بەردەوام بێت وەک سەکۆیەکی ڕاستگۆ لەپێناو گەیاندنی ڕاستییەکان و هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکان و بەرگریکردن لە قەوارەی هەرێمی کوردستان و دەسکەوتە نیشتمانییەکان.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 46 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن





