
جێبەجێكردنی پرۆژەكانی كەرتی باغلومنارە لە شاری هەولێر
ئاڤا نیوز
جێبەجێكردنی پرۆژەكانی كەرتی باغلومنارە لە شاری هەولێر چڕتر دەكرێتەوە، تیمەكانی جێبەجێكاری پرۆژەكانیش ڕاسپێردراون لە نزیكترین كاتدا كارەكان تەواو بكەن.
چیرۆكی سەرەكی: لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ساڵێك لەمەوبەر، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە ڕێوڕەسمێكدا، بەردی بناغەی ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاری لە كەرتی باغڵومنارە دانا كە بە گوژمەی 25 ملیار دینار جێبەجێ دەكرێن و پرۆژەكە ئێستا كەوتووەتە باری جێبەجێكردنەوە.
لێدوانی فەرمی: كارزان عەبدولهادی، سەرۆكی شارەوانیی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ تیمەكانی جێبەجێكاری پرۆژەكانی كەرتی باغڵومنارەمان ڕاسپارد، كارەكان خێراتر بكرێت و هەوڵەكان چڕتربكرێنەوە بەمەبەستی خێرا تەواوكردنی كارەكانی كەرتەکە، ئەوەش لەپێناو خزمەتكردنی زیاتری خاوەن زەوییەكانی كەرتی باغڵومنارە.
لەلایەکی دیکەوە: یونس حوسێن، بە ناوی دانیشتووانی سنووری باغڵومنارە بە ئاڤای ڕاگەیاند، داوا دەكەین پەلە بكرێت لە گەیاندنی خزمەتگوزارییەكان، بەو پێیەی زۆرینەی دانیشتووانی ئەو گەڕەكە كەمدەرامەتن و لەڕووی خزمەتگوزارییەوە ماوەیەكی زۆرە كەموكوڕیمان هەیە بەتایبەت لە سێكتەری ئاوەڕۆ، قیرتاوكردنی كۆڵان و شەقامە لاوەكییەكان.
ئەو هاونیشتمانییە وتیشی، هەرچەندە بەر لە ساڵێك بەردی بناغەی پرۆژەكانی كەرتی باغلومنارە دانراوە، بەڵام جێی دەستخۆشییە ئێستاش و لەمەبەدوا ڕیتمی تەواوكردنی پرۆژەكان خێراتر بكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئاسایی بوونەوە
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
لە ڕێگەی هەڵمەتی ئاڤا میدیاوە خانوو بۆ پێشمەرگەیەکی یەکێتی دەکڕدرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
11 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئاسایی بوونەوە
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
لە ڕێگەی هەڵمەتی ئاڤا میدیاوە خانوو بۆ پێشمەرگەیەکی یەکێتی دەکڕدرێت






