
مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هۆشداریی بە بزووتنەوەی حەماس دەدات و دەڵێت: پێویستە ڕازیی ببن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست، چونکە ماوەیەکی کەمیان لە بەردەمدایە.
وێنە گەورەکە: بە چەند ڕۆژێک دوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحە و بە ئامانجگرتنی سەرکردەکانی حەماس، مارکۆ ڕوبیۆ بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئیسرائیل، سەردانەکەی ڕۆبیۆ هاوکات بوو لەگەڵ کۆبوونەوەی لووتکەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە دەوحە بۆ تاوتوێکردنی وەڵامی دەوڵەتان بەرامبەر بە هێرشی ئیسرائیل.
لێدوانی فەرمی: مارۆکۆ ڕۆبیۆ, وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئیسرائیل دەستیکردووە بە ئۆپەراسیۆنە نوێیەکانی لە غەززە، بۆیە پێمان وایە دەرفەتێکی زۆر کورتمان هەیە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن، چەند مانگێکمان نەماوە، تەنیا چەند ڕۆژێک یان چەند هەفتەیەک بێت، بژاردەی یەکەمیشمان ئەوەیە کە ئەم شەڕە لە ڕێگەی دانوستانەوە کۆتایی پێبێت، حەماس چەکدابنێت و چی دیکە مەترسی دروست ناکات.
زانیاریی زیاتر: هەموو ئەمانەش لە کاتێکدایە شەڕی غەززە پێی دەنێتە ساڵی دووەمییەوە، ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنەکانی لە کەرتی غەززە چرتڕکردووەتەوە. تەلەڤزیۆنی فەڵەستینی دەڵێت: لەماوەی تەنیا 20 خولەکدا فڕۆکە ئیسرائیلییەکان 37 هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر غەززە ئەنجامداوە. لە شەوی ڕابردووەوە هەشت کەس کوژراون و بەلای کەمەوە 40 کەسیش بریندارن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






