د.شاخەوان عەبدوڵڵا: ئەو قوتابییە کەرکووکیانەی لە کوردستان دەخوێنن دەتوانن بگەڕێنەوە زانکۆکانی شارەکەیان
- هەواڵ
- 16 ئەیلوول

د.شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لەبارەی داواکاریی ئەو قوتابییە کەرکووکیانەی لە هەرێمی کوردستان دەخوێنن، پەیوەندیی بە وەزیری خویندنی باڵای عێراقەوە دەکات.
لێدوانی فەرمی: د.شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: دوای ئەوەی نووسراوێکمان بەژمارە 603 لە 3-8-2025، ئاراستەی نەعیم عەبوود، وەزیری خوێندنی باڵای عێراق کرد بۆ گواستنەوەی ئەو قوتابییە کەرکووکیانەی لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دەخوێنن، بەمەش دوای چەند جارێک گفتوگۆ، ئەمڕۆ سێشەممە 16-9-2025، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵا، ڕەزامەندی لەسەر پرسەکەدا و وەزارەتەکەی بۆ جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی نووسراوەکە ڕاسپاردووە. دواتریش لەگەل سەرۆکی زانکۆی کەرکووک قسەم کردووە، تاوەکو زانکۆکان ڕاسپێرێت و بڕیارەکە جێبەجێ بکرێت.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی شاخەوان عەبدوڵڵا، تەواوی قوتابیان جگە لە قۆناغی یەک و کۆتایی، ئەوانی دیکە دەگوازرێنەوە زانکۆی کەرکووک، بەمەش زەحمەتییەکانی سەر خۆیان و خێزانەکانیان کەم دەبێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
10 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ پشتگیری ڕۆژئاوای کوردستان لە ئەڵمانیا خۆپیشاندانێکی گەورە بەڕێوەدەچێت
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی چەکداریدا ژمارەیەک پۆلیسی پاکستان کوژران






