ئاریان سەڵاحەددین: بەهیوام ئاڤا بەو گیانە لەخۆبردووانە لە کۆشش و سەرکەوتنەکانی بەردەوام بێت
- کوردستان
- 16 ئەیلوول
ئاریان سەڵاحەددین، بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئاڤا میدیا دەکات و دەڵێت، کەناڵی ئاڤا لەماوەی تەمەنیدا، توانی بەخێرایی بە پلیکانەی سەرکەوتندا هەنگاو بنێت و ببێتە کەناڵی دڵخواز و جێی متمانەی خەڵکی کوردستان. بەهیوای ئەوەم کە بەو گیانە لەخۆبردووانە بەردەوام بێت لە کۆشش و سەرکەوتنەکانی.
دەقی پەیامەکەی ئاریان سەڵاحەددین، لە ساڵیادی ئاڤا:-
"بەبۆنەی چوونە ناو دووەم ساڵی تەمەنی کەناڵە جوانەکەتان پڕ بە بە دڵ پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەر و سەرجەم کارمەندانی کەناڵەکەتان دەکەم". بەهیوای ئەوەی ئاڤا بەو گیانە لەخۆبردووانە بەردەوام بێت لە کۆشش و سەرکەوتنەکانی.
کەناڵی ئاڤا لەماوەی تەمەنیدا، توانی بەخێرایی بە پلیکانەی سەرکەوتندا هەنگاو بنێت و ببێتە کەناڵی دڵخواز و جێی متمانەی خەڵکی کوردستان و سەرچاوەیەکی گرنگی زانیاریی و هەواڵ.
ئەوەی مانایەکی گەورەتری داوەتە ناوەڕۆکی میدیایی کەناڵەکە، ئەو پەرۆشییەیە کە بۆ خەمی ڕۆژانەی خەڵک پیشانیی داوە. لەماوەی کارکردنیدا، ئاڤا توانیویەتی ببێتە ئاوێنەیەکی ڕوونی ژیانی هاووڵاتیان و لەسەر هێڵێکی نیشتمانی و کوردستانیی خزمەت بە بنیاتنانی ئایندەیەکی گەش بۆ کوردستان بکات.
لەم یادەدا وێڕای دەستخۆشی و پیرۆزبایی، "، کەناڵی ئاڤا وەک سەرچاوەیەکی گرنگی زانیاری و ڕۆشنبیری و پەرەپێدانی کولتووری هەنگاوی مەزنتر بۆ خزمەتی ژێرخانی کولتووری و ڕۆشنبیری کۆمەڵگەی کوردستانی بنێت، ڕۆڵی پێشەنگانەی خۆی لە قوڵکردنەوەی گیانی تەبایی، پێکەوەژیانی ئاشتییانە و فرەیی کولتووری بگێڕێت و کەناڵەکە ببێتە سەکۆیەکی پڕ بایەخی هەموو دەنگ و ڕەنگە جیاوازەکانی کۆمەڵگە، بۆئەوەی ژێرخانی ڕۆشنبیری و هونەری کۆمەڵگە لەڕێگەی ناوەڕۆکی میدیایی پیشەگەرانەی خۆیەوە دەوڵەمەندتر بکات".
"هیواخوازین لەچوارچێوەی بنەما یاسایی و ئیتیکییەکانی پیشەی ڕۆژنامەوانی، کەناڵی ئاڤا وەک نمونەیەکی بەرجەستەی پابەندییە نیشتمانی و نەتەوەیی و پیشەییەکانی بمێنێتەوە و چاوەڕێی سەرکەوتنی زیاتر و گەشەی بەردەوامین".
ئاریان سەڵاحەددین ئەسعەد
بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
15-9-2025
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 45 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






