
گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، چوار گرووپی میلیشیای عێراقیی نزیک لە ئێران وەک "ڕێکخراوی تیرۆریستیی بیانی" دەستنیشان دەکات و دەیانخاتە لیستی تیرۆرەوە، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ کەم کردنەوەی کاریگەریی ئێران لە ناوچەکە و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، هەر چوار گرووپەکە، کە بریتین لە: بزووتنەوەی نوجەبا، کەتائیبی سەیید شوهەدا، بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا ئەوفیا و کەتائیبی ئیمام عەلی، پێشتر وەک "تیرۆریستی جیهانیی تایبەت" دەستنیشان کراون. ئەمریکا جەخت لەوە دەکاتەوە ئێران وەک "پێشەنگی پشتیوانیکار لە تیرۆر لە جیهاندا" بەردەوامە لە دابینکردنی پاڵپشتی بۆ ئەم میلیشیایانە، کە بە پلان و جێبەجێکردنی هێرشەکان لە سەرانسەری عێراقدا تۆمەتبارن.
لەهەمان کاتدا: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕوونیشی کردووەتەوە ئەم گرووپانە هێرشیان کردووەتە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و بنکەکانی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان، زۆرجاریش ناوی ساختە یان گرووپی سەر بە خۆیان بەکارهێناوە بۆ شاردنەوەی ڕۆڵیان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم بڕیارە نوێیەی ئەمریکا لە چوارچێوەی هەوڵەکانی ترەمپ دێت بۆ فشار خستنە سەر ئێران و بڕینی سەرچاوەکانی داهاتی ڕژێم و لایەنە تیرۆریستییەکانی. ئەمریکا دووپاتی دەکاتەوە بەردەوام دەبێت لە بەکارهێنانی هەموو ئامرازە بەردەستەکان بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی و ڕێگریکردن لە گەیشتنی پارە و سەرچاوە بە تیرۆریستان.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: پێشتر جۆو وێڵسن، سیناتۆری کۆمارییەکان و سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لەپێگەی فەرمی خۆی لە پلاتفۆڕمی ئێكس ڕایگەیاندبوو, ئیدارەی ئەمریکا بەنیازی ئەوەیە چوار گرووپی عێراقی بخاتە لیستی تیرۆرەوە، هەروەها داوای کرد ڕێکخراوی "بەدر" بۆ نێو ئەو گرووپانە زیاد بکرێت.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی نوجەبا کە قسەی بۆ دەروون مەلا ناجی پەیامنێری ئاڤا لە بەغدا کردووە، ڕاگەیاند، "ئاگاداری بڕیارەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاین و وەڵامی فەرمیمان دەبێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






