ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکی کەنەسوورەی سلێمانی لە بۆنی ناخۆشی ئاوەڕۆ نیگەرانن
- هەواڵ
- 18 ئەیلوول
ئاڤا نیوز
دانیشتووانی گەڕەکی کەنەسورەی سلێمانی، بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییەوە لە هەرچوار وەرزی ساڵدا تووشی گرفتی گەورەبوون و داوایان لە ئاڤا کردووە دەنگیان بگەیەنێت بە لایەنی پەیوەندیدار.
چیرۆکی سەرەکی: دانیشتووانی ئەم گەڕەکەی سلێمانی لە وەرزی هاویندا بەدەست بۆنی ناخۆشی ئاوەڕۆوە و لە زستانیش بەدەست لافاوەوە تووشی ئاستەنگی زۆر دەبنەوە، تاوەکو ئێستا کەس هەوڵی چارەسەرکردنی ئەو گرفتەی بۆ نەداون.
زانیاریی زیاتر: ئەمە جگە لەوەی دیمەنێکی ناشرین و ناشارستانی بەو گەڕەکە داوە، بووەتە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسیش چوونکە ئاوەڕۆی سەرجەم گەڕەکەکان دێتەوە ناو ئەو کۆڵانە.
لێدوانی فەرمییەکان: هاوکار عوسمان، دانیشتووی ئەو گەڕەکەی سلێمانییە دەڵێت: لە ژیانی خۆمان تەواو بێزارین، هیچ خزمەتگوزارییەکمان نییە، ئەمە جگە لەوەی بەهۆی تێپەڕبوونی ئاوەڕۆ مەترسی تەندروستی و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و ڤایرۆسمان لەسەرە، بۆ مناڵانیش مەترسیەکەی زیاترە، چونکە زۆرجار بەهۆی یاریکردنی مناڵان لەو ناوە دەکەونە ناو ئاوەڕۆکە.
شاراوانی سلێمانی لەبارەیەوە بە ئاڤای ڕاگەیاند: شارەوانی دەڵێن، جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزاریەکان پەیوەستە بە بودجەوە. بەڵام هەوڵدەدەن لە نزیکترین کاتدا خزمەتگوزاریان پێ بگەینن.
دەشڵێت، لە پلانی شارەوانیدا هەیە چارەسەری گرفتی ئاوەرۆی گەڕەکەکەش بکرێت، تا ئێستا بەشێکی پڕۆژەکە تەواو کراوە، بەڵام ئەوەی تر ماویەتی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 35 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال





