وەزیری شارەوانی: زیاتر لە 600 ملیار دینار قەرزی ئاو لای هاووڵاتیانە و نەدراوەتەوە حکومەت
- کوردستان
- 2024-04-02

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار - تایبەت بە ئاڤا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی شارەوانی ڕایگەیاند، یەک ملیۆن و 200 هەزار بەشداربووی هاوبەشی ئاو هەیە و لە بڕیارەکەی سەرۆکوەزیران بارزانی بۆ 20%ـی لێخۆشبوون سوودمەند دەبن.
لێدوانی فەرمی: ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: زیاتر لە 600 ملیار دینار قەرزی ئاو لای هاووڵاتیانە و نەدراوەتەوە حکومەت، بە بڕیاری سەرۆکوەزیران 20%ـی ئەم پارەیە لێخۆشبوونی بۆ دەکرێت، بەم پێیەش بڕی پارە لێخۆشبووەکە دەکاتە 120 ملیار دینار.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیاری 20%ـی لێخۆشبوون، لە وەزارەتی شارەوانی هەریەک لە کرێی ئاو، خۆڵ و خاشاک، ساڵانەی کرێچییەکان، ڕسووماتی پیشەیی، هەڵواسینی تابلۆ دەگرێتەوە و تاوەکو بارودۆخی دارایی هەرێمی کوردستان باش دەبێت کاری پێدەکرێت.
باکگراوند: ڕۆژی 27-03-2024، سەرۆکوەزیران لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا بڕیاری دا بە لێخۆشبوونی 20%ـی داشكاندن بۆ قەرزی ئاو و كرێی كرێچییەكان و سزای دواكەوتنی باج لە پیشەوەران و كەمدەرامەتان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک بڵاو کرایەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە و حکومەتی سووریا بڕگەیەکی دیکەی ڕێککەوتنەکەیان جێبەجێ دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک بڵاو کرایەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە و حکومەتی سووریا بڕگەیەکی دیکەی ڕێککەوتنەکەیان جێبەجێ دەکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
قایمقامیەتی سلێمانی هۆکاری داخستنی کولێرە بە قیمەی میری سۆران ئاشکرا دەکات





