پاکستان: بەرنامە ئەتۆمییەکەمان بەپێی ڕێککەوتنی هاوبەشی بەرگری بۆ سعوودیە بەردەستە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 ئەیلوول

خەواجە ئاسیف، وەزیری بەرگریی پاکستان. وێنە؛ RT
ئاڤا نیوز
وەزیری بەرگریی پاکستان دەڵێت، بەرنامەی ئەتۆمی وڵاتەکەی بەردەستە بۆ سعوودیە ئەگەر پێویست بکات، ئەمەش بەگوێرەی ڕێککەوتنی بەرگریی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 17ـی ئەم مانگە، پاکستان و سعوودیە ڕێککەوتنێکی هاوبەشی بەرگریی ستراتیژییان واژۆ کرد، بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە، هەر هێرشێک لە وڵاتانی دیکەوە بۆ سەر هەر یەکێک لەو دوو وڵاتە هێرشە بۆ سەر هەردوو وڵات و پێویستە لە کاتی جەنگدا بەیەکەوە بەرگری لەیەکتر بکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێکدا خەواجە ئاسیف، وەزیری بەرگریی پاکستان ڕایگەیاند: مافی بنچینەیی وڵاتان و گەلانی ناوچەکە بەتایبەتی دانیشتووانی موسڵمانە پێکەوە بەرگری لە ناوچەکە و وڵاتەکانیان و نەتەوەکانیان بکەن، ڕێککەوتنەکە هیچ بڕگەیەکی تێدا نییە کە هاتنە ناوەوەی وڵاتانی دیکە قەدەغە بکات، هاوکات ڕێگریش ناکات لە پاکستان لە واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی هاوشێوە لەگەڵ هیچ وڵاتێکی دیکە.
سەبارەت بە ئەگەری هاتنە ناوەوەی وڵاتانی دیکەی عەرەبی بۆ ناو ڕێککەوتنەکە وتی: ناتوانم زوو وەڵامی ئەوە بدەمەوە، بەڵام بە دڵنیاییەوە دەڵێم دەرگاکان داخراو نین.
زانیاریی زیاتر: پاکستان یەکێکە لە نۆ دەوڵەتی خاوەن چەکی ئەتۆمی لە جیهاندا، هەروەها یەکەم وڵاتی ئیسلامییە کە خاوەنی چەکی ئەتۆمی بێت کە لە ساڵی 1998 بۆ یەکەم جار ئەو چەکەی بەرهەمهێنا، حەوتەم گەورەترین هێزی ئەتۆمییە لە جیهاندا و مەزەندە دەکرێت جبەخانەکەی تا ساڵی 2025 نزیکەی 170 سەری ئەتۆمی هەبێت.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی 10 ئامادە دەکرێت و ڕەوانەی بەغدا دەکرێت
- بزنس
- 56 خولەک لەمەوپێش
سوودانی بە دوو بیانوو بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتی نەدا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی دووەمی ئەپلیکەیشنی پسوولەی ئەلیکترۆنیی خۆراک دەستپێدەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەمشەو عێراق یارییەکی چارەنووساز ئەنجام دەدات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەنگەوانانی شنۆ ساڵانە 1200 تۆن هەنگوین بەرهەم دەهێنن
11 کاتژمێر لەمەوپێش
جموجۆڵی بازرگانی لە خاڵە سنوورییەکانی هەورامان فراوان بووە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
بیژەن کامکار واز لە گۆرانیگوتن دەهێنێت
13 تشرینی یەکەم
دوای 60 ساڵ سووریا ڕووفاتی ئیلی کۆهین ڕادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە
13 تشرینی یەکەم
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
تورکیا سێ مەرج بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دادەنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی دووەمی ئەپلیکەیشنی پسوولەی ئەلیکترۆنیی خۆراک دەستپێدەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆگرامی خۆراکی جیهانی: هەزاران تۆن خۆراک گەیێنرایە غەززە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە لە چوارچێوەی سێ فەیلەق لە سوپای سووریا یەکدەخرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەرع: ئاوەدانکردنەوەی سووریا 600 بۆ 900 ملیار دۆلاری پێویستە