
مونزەر عەباس ناسری. ئەفسەری پێشووی ڕژێمی سووریا. وێنە؛ ئاسایشی سووریا
ئاڤا نیوز
فەرماندەیی ئاسایشی ناوخۆ لە پارێزگای لازقیە دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی گرووپی چەکداریی "بەرگریی نەتەوەیی" سەر بە ڕژێمی پێشووی سووریا ڕاگەیاند.
چیرۆکی سەرەکی: یەکە ئەمنییەکانی ناوخۆ لە لازقییە، بە هاوکاری لەگەڵ لقی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری پارێزگاکە، ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی ئەمنییان کرد، لە ئەنجامدا نەقیب 'مونزەر عەباس ناسری' دەستگیرکرا، کە خەڵکی شاری بانیاسە لە تەرتووس.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاسایشی ناوخۆی سووریا ڕایگەیاند: لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە کە ناوبراو فەرماندەیەکی گرووپی چەکداریی بەرگریی نیشتمانی بووە، هاوکات نزیک بووە لە تۆمەتباران تەلال 'ئەسەد و وەسیم ئەسەد' ـی بنەماڵەی بەشار ئەسەد.
زانیاریی زیاتر: تۆمەتبار لە سەردەمی شۆڕشی سووریادا بەشداری چەندین کۆمەڵکوژی لە دژی هاووڵاتیانی مەدەنی بێ چەک لە چەند پارێزگایەکدا کردووە. هاوکات پەیوەندی ڕاستەوخۆی لەگەڵ سەرکردە چەکدارەکانی دەرەوەی وڵات هەبووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






