
ساتی کردنەوەی پارکی سەرهەڵدان لەلایەن سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، گەورەترین پارکی شاری دهۆک دەکاتەوە کە زیاتر لە 50 هەزار داری تێدا چێنراوە و، ڕێژەی سەوزایی شارەکەی لە 14% گەیاندووەتەوە 20%. ڕایگەیاند، "هیوادارم کاتی خۆش لەم پارکە بەسەر ببەن. بە هەمان شێوە لە ئالۆکا پارکێکی دیکەش دروست دەکرێت و ئەویش دەکەوێتە خزمەتی دانیشتووانی دهۆک."
وێنە گەورەکە: ساڵێک لەمەوبەر و بەدیاریکراوی لە ڕۆژی 3-6-2024، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بەردی بناغەی پارکی سەرهەڵدانی لە شوێنی پیشەسازیی کۆنی شاری دهۆک دانا، دوای تێپەڕبوونی ساڵێک و 3 مانگ بەسەر ئەو وادەیە و بە کەمتر لە وادەی دیاریکراو بۆ تەواوکردنی پرۆژەکە، سەرجەم کارەکانی پارکەکە تەواوبوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پارکی سەرهەڵدان لەسەر ڕووبەری 48 دۆنم دروستکراوە، بەدیاریکراوی ڕووبەری پرۆژەکە 115 هەزار مەتردووجایە و، تێچووی دروستکردنەکەی چوار ملیار و 183 ملیۆن و 278 هەزار دینارە.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە وتارێکدا وتی، چەند ساڵێک لەمەوبەر کاتێک هاتمە گەڕەکی بەڕۆشکێ هەستمکرد بەپێی پێویست خزمەتی ئەو گەڕەکە نەکراوە. ڕاستە ڕەنگە خەڵکی ئەم گەڕەکە لەڕووی ماددیەوە وەکو پێویست دەوڵەمەند نەبن، بەڵام ئەوەی من لەگەڵ ئەو کەسانەی ئەم گەڕەکە قسەم کرد، زۆر دەوڵەمەندن بە بیروباوەڕی خۆیان بە نیشیتمانپەروەری و شوێنی نیشتەجێبوونی زۆر ماڵە شەهید و پێشمەرگەیە.
مەسرور بارزانی وتیشی، جێگای دەستخۆشییە کۆمپانیای جێبەجێکار لەماوەیەکی کەمدا پارکێکی زۆر جوان و شایستەی دروست کردووە.
زانیاریی پەیامنێر: ڕۆژهات لوقمان، پەیامنێرمان لە شاری دهۆک قسەی لەگەڵ سەڵاح محەممەد، سەرپەرشتیاری پرۆژەی پارکی سەرهەڵدان کردووە و ئاماژە بەوە دەکات، ماوەی تەواوکردنی کارەکانی پارکەکە، دوو ساڵ بوو، بەڵام کۆمپانیاکانی جێبەجێکار کە سەرجەمیان ناوخۆیین، تەنها لە ماوەی ساڵێک و دوو مانگ، 100%ـی کارەکانی پرۆژەکەیان تەواوکرد.
زانیاریی زیاتر: پارکی سەرهەڵدان؛ یاری منداڵان، شوێنی دانیشتن، یاریگەی گەنجان، مزگەوت، خواردنگە، گۆڕەپانی ڕۆمانی بۆ نمایشی هونەری و شانۆیی، شوێنی وەرزش و نافوورەی جۆراوجۆری لەخۆگرتووە و، ڕێژەی 75%ـی پرۆژەکەش چیمەن و دارە.
بۆچی گرنگە: پارکەکە، ڕێژەی سەوزایی دهۆکی زیادکردووە و سیمایەکی جوانتری بە شارەکە بەخشیوە و ژینگەکەی پاککردووەتەوە؛ بووەتە شوێنێکی گرنگیی گەشتیاری بۆ دەڤەرەکە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەوترێت: پێشتر ئیسماعیل مستەفا، بەرپرسی ڕاگەیاندنی شارەوانیی دهۆک بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بەر لە پارکی سەرهەڵدان، ڕێژەی سەوزایی لە دهۆک 14% بوو، بە تەواوبوونی پارکەکە ڕێژەی سەوزایی دەبێتە 20٪، بەمەش دهۆک زیاتر سەوز دەبێت.
دەقی وتارەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
چەند ساڵێک لەمەوبەر کاتێ هاتمە گەڕەکی بەڕۆشکێ هەستمکرد بەپێی پێویست خزمەتی ئەو گەڕەکە نەکراوە. ڕاستە ڕەنگە خەڵکی ئەم گەڕەکە لەڕووی ماددیەوە وەکو پێویست دەوڵەمەند نەبن، بەڵام ئەوەی من لەگەڵ ئەو کەسانەی ئەم گەڕەکە قسەم کرد، زۆر دەوڵەمەندن بە بیروباوەڕی خۆیان بە نیشیتمانپەروەری و شوێنی نیشتەجێبوونی زۆر ماڵە شەهید و پێشمەرگەیە.
جێگای دەستخۆشییە کۆمپانیای جێبەجێکار لەماوەیەکی کەمدا پارکێکی زۆر جوان و شایستەی دروست کردووە.
لەمەوبەر ئەو شوێنە جێگای پیشەوەران بوو، بەڵام جێگاکە گونجاو نەبوو بۆ ئەم کارە. بۆیە بڕیاردرا ناوچەیەکی دیکەی پیشەسازی دروست بکرێت و لە شوێنی ئەوان پارکێکی جوان دروست بکرێت و ئەم پارکە بۆ وەرزش و منداڵان سوودی زۆری دەبێت.
هیوادارم کاتی خۆش لەم پارکە بەسەر ببەن. بە هەمان شێوە لە ئالۆکا پارکێکی دیکەش دروست دەکرێت و ئەویش دەکەوێتە خزمەتی دانیشتوانی دهۆک.
جێگای دڵخۆشییە ئەنجامی پڕۆژەکان دەردەکەوێت، ئەوەی بۆ خەڵکی کوردستانمان کردووە هیچ منەتی تێدا نییە و ئەرکی سەرشانمانە. ڕۆژانی خۆشترمان لە پێشە.
لەم دوو ڕۆژە سەردانی زۆر شوێنی گەشتیارییم لە دهۆک کرد، وڵاتێکی ئێجگار جوانمان هەیە، بەڵام بەداخەوە ئەوەی وەک دیاردەیەکی ناشرین بەرچاو کەوت فڕێدانی زبڵ و خاشاکە لەسەر شەقام کە ئەمە لەگەڵ کولتووری ئێمە ناگونجێ. داوا لە خەڵک دەکەم ژینگەی وڵاتەکەمان بپارێزن، چونکە وڵاتی ئێمە ماڵی ئێمەیە. داوا لە بەرپرسانی کارگێڕی ناوچەکە دەکەم هەر کەسێک ژینگە پیس بکات پێویستە سزا بدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شەقامەکانی شاری سەدر لە بەغدا خاڵین لە دیمەنی بانگەشەی هەڵبژاردن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیاکانی ئیسرائیل: ڕێککەوتنی غەززە واژۆ دەکرێت و ترەمپ دەچێتە میسر
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسپانیا گەمارۆی چەک دەخاتە سەر ئیسرائیل
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شەقامەکانی شاری سەدر لە بەغدا خاڵین لە دیمەنی بانگەشەی هەڵبژاردن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیاکانی ئیسرائیل: ڕێککەوتنی غەززە واژۆ دەکرێت و ترەمپ دەچێتە میسر
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسپانیا گەمارۆی چەک دەخاتە سەر ئیسرائیل
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە