ناوی سێ یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا بەمەبەستی دامەزراندن بۆ بەغدا دەنێردرێت
- هەواڵ
- 21 ئەیلوول

باڵەخانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
وردبینى لە لیستى سەرجەم بەراییەکانى سێ یەکەمەکان و هەڵگرانى بڕوانامەى باڵا دەکرێت کە دانیشتووانى ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەى ئیدارەی هەرێمى کوردستانن و دەرچووى زانکۆکانى کوردستانن.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی دامەزراندنی یەکەمەکانی زانکۆکانی عێراق، ئەنجوومەنی ڕاژەی عێراق ڕەزامەندی دا لەسەر دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان کە دانیشتووی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانن، بۆ ئەم مەبەستەش ڕێکارەکان دەستی پێکردووە و سێ یەکەمەکان فۆرمی داواکاری دامەزراندنیان پێشکەش کردووە.
لێدوانی فەرمی: عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت: ڕۆژی سێشەممە 2025-09-23 وردبینی بەرایی بۆ سێ یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا دەکرێت ئەو کەسانەی دەرچووی زانکۆکانی هەرێمی کوردستانن بەڵام دانیشتووی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانن ، دوای وردبینی ناوەکان ڕەوانەی ئەنجوومەنی راژە دەکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 35 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






