وەزارەتی ناوخۆ: پێدانی ئیقامە تەنیا بۆ ئەوانەیە لە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان خانوو یان شوقە دەکڕن
- کوردستان
- 22 ئەیلوول

دیمەنی چەند پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ پێدانی نشینگە بە کەسانی بیانی مەرجی هەیە، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆش دەڵێت، دەبێت پشتگیری دەستەی وەبەرهێنانیان پێبێت.
چیرۆکی سەرەکی: بە مەبەستی دروست کردنی بازاڕ بۆ پڕۆژەکانی وەبەرهێنان، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئیقامە بەو کەسانە دەدات کە خانوو یان شوقە لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون دەکڕن.
لێدوانی فەرمی: د.هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بەگوێرەی ڕێنماییەکان دەبێت کەسی بیانی خانوو یان شوقە لە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان بکڕن، دواتر پشتگیری دەستەی وەبەرهێنان بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نشینگە ببەن، بۆ ئەوەی ئیقامەیان پێ بدرێت.
بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ وتیشی: ئەم بڕیارە ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە خانوو یان شوقە لە دەرەوەی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان دەکڕن، چونکە ئامانجی بڕیارەکە بۆ دروستکردنی بازاڕە بۆ پڕۆژەکانی وەبەرهێنان.
باکگراوند: لە مانگی شەشی ساڵی 2025، کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەنێوان دەستەی وەبەرهێنان و وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر ڕاسپاردەی نووسینگەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئەنجامدرا، ئەمەش لەپێناو گەشەپێدان و بوژاندنەوەی زیاتری کەرتی وەبەرهێنان و ڕاکێشانی وەبەرهێنەری بیانی و پێدانی ڤیزا و نیشینگە بە وەبەرهێنەر و هاووڵاتیانی بیانی ئەم بڕیارانە درا.
یەکەم: پێدانی نیشینگەی وەبەرهێن بۆ ماوەی سێ بۆ پێنج ساڵ بە کەسی بیانی (خۆی و هاوسەر و منداڵی خوار 18 ساڵ و دایک و باوک)، لە کاتی کڕینی یەکەیەکی نیشتەجێبوون لە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان، بەمەرجێک نرخی یەکەی نیشتەجێبوونەکە لە 50 هەزار دۆلار کەمتر نەبێت، ئەمەش بە پشتگیری دەستەی وەبەرهێنان.
دووەم: لە دوای کۆتایهاتنی ماوەی نیشینگەکەی بۆ هەمان ماوەی ئاماژەپێکراو بە هەمان ڕێکار درێژدەکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 53 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






