
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، هەرێمی کوردستان هەموو داواکارییەکانی بەغدای جێبەجێکردووە، بۆیە شەڕ دەکەین لەپێناو ئەوەی هیچ مووچەیەکی خەڵکی کوردستان نەفەوتێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە 24-9-2025 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، تێدا گفتوگۆی ڕێککەوتنی سێ قۆڵی و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کرا، دواتر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانی بۆ ڕۆژنامەنووسان ئاشکرا کرد.
لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی مووچەی خەڵکی کوردستان گوتی، شەڕ بۆ ئەوە دەکەین هیچ مووچەیەکی خەڵكی کوردستان نەفەوتێت، "چونکە پێشتر هەموو داواکارییەکانی بەغدامان جێبەجێکردووە کە بە ئێمەیان وتووە، بۆیە دەبێت بەغدا هەموو ئەو مووچانە بنێرێت کە لەلای ماوە".
پێشەوا هەورامانی ئاماژە بەوەش دەکات، لەو قۆناغەی ئێستا پرسی چارەسەرکردنی مووچە بەلای ئێمەوە لە هەموو شتێک گرنگترە، هیوامان وایە ئەو چەند مانگەی ماوە، بەغدا بەبێ کێشە بینێرێت.
لەلایەکی دیکە: سەبارەت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوتیش، پێشەوا هەورامی وتی، لەگەڵ گەیشتنیدا دەست بە دابەشکردنی دەکەین و 120 ملیار دینارەکەی داهاتی نانەوتیش وەک خۆی بەبێ کێشە دەنێردرێت. هەروەها لیستی مووچەی مانگی 8ـیش تەواوکراوە و بۆ بەغدا نێردراوە.
باکگراوند؛ ڕۆژی دووشەممە 22-09-2025 كۆبوونەوەی سێقۆڵی لەنێوان شاندی كۆمپانیای نەوتی باكوور و بەرپرسانی هەولێر و بەغدا بەڕێوەچوو و ڕێككەوتن لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان واژۆ کرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی؛ مەترسیی داعش بەردەوامە و هاوپەیمانان پێویستن
- ژینگە
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی شەمخانی کرایە سکرتێری ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا و عێراق لەبارەی سەقامگیریی بەهای دینار کۆدەبنەوە
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو مووچە دێت و مووچەی هەزاران کەس ڕادەگیرێت
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەشێک لە پەرلەمانتارانی عێراق: مووچە گەرەنتی کراوە
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی کوردستان 120 ملیار دیناری نارد بۆ بەغدا






