سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی ڕیفراندۆم: ئەوەی ئەمڕۆ دەچێندرێ، سبەی دەدورێتەوە
- هەواڵ
- 25 ئەیلوول

سەرۆک بارزانی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لە هەشتەمین ساڵیادی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی دا سەرۆک بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و دووپاتی کردەوە نیشتمان نەخشەیەک نیە لەسەر کاغەز بێت، بەڵکوو خوێنە و بە دەمارەکاندا دەگەڕێ.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ـی ئەیلوولی 2025، لە هەشتەمین ساڵیادی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی، سەرۆک مەسعود بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە.
پەیامی فەرمی: الوطنُ ليس خريطةً على الوَرَقِ، بل دمٌ يَسرى في العروق.
ما تزرَعُە الیومَ ستَحصدە غداً.
نیشتیمان نەخشەیەک نیە لەسەر کاغەز بێت، بەڵکوو خوێنە و بە دەمارەکاندا دەگەڕێ.
ئەوەی ئەمڕۆ دەچێندرێ، سبەی دەدورێتەوە.
باکگراوند: لە ڕێککەوتی 2017-06-07 بەسەرپەرشتیی سەرۆك بارزانی ژمارەیەك لە پارتە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان کۆبوونەوە و بڕیاردرا ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ئەنجام بدرێت، 2017-09-25 هەشت ساڵ لەمەوبەر و لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بەڕێوەچوو ، سێ ملیۆن و 305 هەزار و 925 كەس بەشدارییان كرد، لەو ژمارەیە دوو ملیۆن و 861 هەزارو 473 كەس کە دەکاتە 92.73%ـی بەشداربووان، بە "بەڵی" دەنگیان بە سەربەخۆیی کوردستان دا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 47 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






