
دیمەنی دوو ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە بەغدا. وێنە؛ ئەرشیف AP
ئاڤا نیوز
لە هێرشێکی چەکدارییدا لە گەڕەکی سەیدییەی بەغدا، دوو کەس کوژران، سەرچاوەیەکی ئەمنییش وردەکاریی هێرشە چەکدارییەکە بۆ ئاڤا میدیا ئاشکرا دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە گرتە ڤیدیۆییەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی عێراقدا بڵاوبووەوە، کە تێیدا دەردەکەوێت ئۆتۆمبێلێکی ڕەش لە نزیک ئۆتۆمبێلێکی سپی لە یەکێک لە کۆڵانەکانی نیشتەجێبوون لە گەڕەکی سەیدییەی بەغدا نزیک دەبێتەوە. دواتر یەکێک لە سەرنشینانی ئۆتۆمبێلە ڕەشەکە تەقە لە سەرنشینانی ئۆتۆمبێلە سپییەکە دەکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئەمنی ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ـی ئەیلوولی 2025، بە ئاڤای ڕاگەیاند: "چەند چەکدارێکی نەناسراو کە لەناو ئۆتۆمبێلێکدا بوون، تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێکی دیکە کرد لەناوچەی سەیدییە لە بەغدا، کە دوو کەسی تێدابوو، بەهۆیەوە هەردووکیان لە شوێنی ڕووداوەکە گیانیان لەدەستدا."
زانیاریی زیاتر: سەرچاوەکە جەختی لەوە کردەوە کە لایەنە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لەبارەی ڕووداوەکەوە دەستپێکردووە و دوای هەڵاتنی چەکدارەکان بۆ شوێنێکی نادیار، گەڕان و پشکنین بۆ دۆزینەوەیان بەردەوامە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئامارەکان دەری دەخەن عێراق لە دوو ساڵی ڕابردوودا بەرزترین ڕێژەی تاوانی کوشتنی لەسەر ئاستی عەرەبی تۆمار کردووە، بە نزیکەی پێنج هەزار و 300 تاوان لە یەک ساڵدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 45 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






